بەرێوە بردنی کۆبوونەوەی هاوکاری ناڤۆکی نێوان ئێران ، چین وئینگلیز
کۆبوونەوەی هاوئاهەنگی ئێران و سەرۆکانی هاوبەشی کارگروپی پڕۆژەی مودێڕن چێ کردنی ڕئاکتۆری ئەراک ئەمڕۆ دوشەممە بە بەشداری وئامادەبوونی شاند گەلێک لە ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران ، چین وئینگلیز لە تاران بەڕێوە چوو.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا " بێهرۆز کەماڵوەندی " جێگری کاروباری نێودەوڵەتی ، مافەوانی ومەجلیسی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران ، " ڕاب مەکیر " باڵوێزی ئینگلیز لە تاران ، شاندی کارناسیی لە ئینگلیز بە سەرۆکایەتی " ڕابین گریمز" وشاندی کارناسیی لە جێن بە سەرۆکایەتی " ڤی کینگ مینگ " لەم دانیشتنەدا ئامادەبوون." ڕاب مەکیر " باڵوێزی ئینگلیز لە تاران دوای ئەم کۆبوونەوەیە لە لاپەڕەی تاکی خۆیدا لە توئیتر نووسیی " : هاوکاری ناسەربازی ناڤۆکی یەکێ لە گرینگترین قازانجەکانی بەرجام بۆ ئێرانە . بەڕێووە چوونی ئەم کۆبوونەوەیە لە حاڵێکدا ئەنجام دەبێت کە ئێران بە هۆی بێ بەڵێنی وڵاتانی ئوروپایی لەئەنجام دان وجێببەجێ کردنی وادەوبەڵێنە بەرجامیەکان ، وادەکانی خۆی لە سێ قۆناخ دا کەم کردوەتەوە. بردنە بانی ئاستی پیتاندنی ئۆرانیۆم لە سەتی سێ پوینت شەست وحەوت ، پەرەی پاشەکەوتی ئۆرانیۆمی پیتێنراو و ڕاگرتنی هەموو وادە وبەڵێنەکان لە بەشی توێژینەوە وگەشە لە بەرجام لە هەنگاو وکردەکانی ئێران لە کەم کرانی وادە وبەڵێنە کانی خۆیەتی .