تشرینی یه‌که‌م 14, 2019 18:10 Asia/Tehran
  • سەرلەشکەرسەلامی: یەکیەتی موسوڵمانان ،گەورەترین ڕیساڵەتی ئەربەعینە

فەرماندەی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بە ڕێزگرتن لە نەتەوەی عێراق بۆ میوانداری کردنیان لە زیارەتکارانی ئەربەعینی حسێنی وتی: یەکیەتی ویەکگرتوویی موسوڵمانان ، گەورەترین ڕیسالەتی ئەربەعینە .

سەردار سەرلەشکەر" حسێن سەلامی" فەرماندەی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی کە بەیانی ئەمڕۆ دوشەممە بە مەبەستی سەردان لە سنووری سەلەمچە سەفەری کردووە بۆ خۆزستان لە باشووری ڕۆژئاوای ئێران لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی تەلەفیزیۆنی ئەلعالەم ، ڕێپێوانی ڕێ وڕەسمی ئەربەعینی حسێنی بە رێ وڕەسمی بێ وێنە لە جیهان وەسف کرد. سەرلەشکەر سەلامی بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە خەڵکی عێراق ، خزمەتی جۆربەجۆردەکەن بە  زیارەتکاران وتی: ڕوداوەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوی عێراق پرس ومەسەلەیەکی ناوخۆییە وهیچ پێوەندیەکی بە ئەربەعینەوە نیە. فەرماندەی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بە پیداگری لە سەر پێویستی یەکیەتی موسوڵمانان ، وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران لە زۆربەی پێوەندیەکانی برایانە لەگەڵ وڵاتانی ئیسلامی پێشوازی دەکات. سەرلەشکەر سەلامی هەروەها بە ئاماژەدان بە ئاسایی کردنەوەی پێوەندی بڕێک لە وڵاتانی ناوچە لەگەڵ ڕژێمی داگیر کەری زایۆنی وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران ئیزن نادات بڕیک لە حکومەتەکان لە وڵاتانی ئیسلامی سیاسەتەکانی ئیسرائیل لە جیهانی ئیسلام پیادە بکەن . ٢٠ی سەفەری ١٤٤١ی کۆچی مانگی ١٩ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٩ ، ئەربەعینی شەهادەتی حەزرەتی ئیمام حسێن ع ویارانی بە ئەمەگی لە سارای کەربەلایە .