تشرینی یه‌که‌م 16, 2019 15:53 Asia/Tehran
  • لاریجانی: گەشەو ئاسایشتی عێراق بۆ ئێران قازانجی زۆرە

سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران بە دەربڕینی ئەمەی کە گەشەو ئاسایشتی عێراق بۆ ئێران قازانجی زۆرە، پێی داگرت: بڕێک لە وڵتان حەز بە ھێوری و ئاسایشتی عێراق ناکەن.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ناوەندی هەواڵدەریی ئیرنا،عەلی لاریجانی سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران لە پەراوێزی سەدوچل و یەکەمین دانیشتنی یەکێتیی جیھانیی نێوان پەرلەمانەکان لە شاری بلگرادی پێتەختی سێربێستان لە دیداری «شێرکۆ میروەیس» سەرۆکی لێژنەی سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق وتیشی: لە کاتی دەست پێ بوونی سیاسەتی تازەی عێراق، بڕێک لە وڵاتان دژی وەستاون و تاقمە تیرۆریستییەکانیان ڕەوانەی ئەو وڵاتە کردووە.

لاریجانی وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە ئێران لە عێراق دا ھێزی مۆڵ نەداوە دەستی لە کاروباری دا وەر نەداوە وتیشی: کاتێک کە تاقمی تیرۆریستی داعش پەلاماری عێراقی دا، دەوڵەتی عێراق داوای یارمەتیی لە ئێران کرد کە تارانیش بە ھانایەوە چوو.

عەلی لاریجانی سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە دەوڵەت و جەماوەری ئێران و عێراق بەردەوام لە  تەنیشتی یەکدا بوونە، وتیشی: میوانداری کردن لە زیارەتکارانی ئێرانیی ئەربەعینی حسەینی(ع) نمونەی بەرچاوی ئەم بابەتە گرینگەیە.

«شێرکۆ میروەیس» سەرۆکی لێژنەی سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمانی عێراقیش لە دیدارەکەدا وێڕای ئاماژە کردن بە گرینگایەتیی گەشەی پەیوەندییە ئابوری و ڕۆشنبیرییەکانی ئێران و عێراق، لە سەر پەرە سەندنی ئەم پەیوەندییانە جەختی کرد.

عەلی لاریجانی سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران ڕۆژی یەکشەممە بۆ بەشداری کردن لە سەدوچل و یەکەمین دانیشتنی یەکێتیی جیھانیی نێوان پەرلەمانەکان گەییشتە شاری بلگرادی پێتەختی سێربێستان.

پەرلەمانی نیشتیمانیی ١٧٨ وڵات ئەندامی یەکێتیی جیھانیی نێوان پەرلەمانەکانن و ١٢ کۆگەی پەرلەمانیی ناوچەیی ئەندامانی دەست و پێوەندی دێنە ئەژمار.

سەرپەیڤ