تشرینی یه‌که‌م 22, 2019 08:47 Asia/Tehran
  • ئێران خوازیاری بەشداریی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بوو لە لێکۆڵینەوەی هاوپەیوەند بە نەوتبەری «سابیتی»

نوێنەرایەتیی هەمیشەیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان ڕۆژی دووشەممە داوای لەم ڕێکخراوەیە کرد هەتا لە بارەی هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر نەوتبەری ئێرانیی «سابیتی» بەشداریی هەبێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، نوێنەرایەتیی هەمیشەیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە بەیاننامەیەک دا وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە تاران لێکۆڵینەوەی خۆی لە بارەی هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر نەوتبەری ئێرانیی «سابیتی» دەست پێ کردووە.

لە ئانتۆنیۆ گۆتریش  سکرتێری گشتیی ئەم ڕێکخراوەیە داوای کرد کە کارناسانی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ بەشداری کردن لەم ڕەوتەی لێکۆڵینەوە بەکار بێنێ.

نوێنەرایەتیی هەمیشەیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان وتیشی: هێرشی سەر نەوتبەرەکەی ئێران بە دەستوەردانی کەسانی دەوڵەتی ئەنجامی گرتووەو هەنگاوێکی تیرۆریستی دێتە ئەژمار.

نەوتبەری ئێرانیی سابیتی ڕۆژی هەینی 11ی ئۆکتۆبەر لە شوێنێکی نزیکی کۆرەیدۆری پەڕینەوەی ئەم نەوتبەرە لە ڕۆژهەڵاتی دەریای سوور دو جارو بە مەودای نیو کاژێر کەوتە بەر ئامانج و زەبری وێکەوت.

ئەم نەوتبەرە ڕۆژی دووشەممە گەییشتە ئاوەکانی سەرزەوینی ئێران.