تشرینی یه‌که‌م 23, 2019 08:11 Asia/Tehran
  • زەریف: کۆماری ئیسلامیی ئێران، پەیوەندیی لەگەڵ چین بەستراتژیک دەزانێ

نێردراوی تایبەتی چین بۆکاروباری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست کە بۆ ڕاوێژکاریی لەبارەی گۆڕانکاریەکانی ناوچە سەردانی تارانی کردووە، چاوی کەوت بە وەزیری دەرەوەی ئێران.

بەپێی ڕاپۆری ڕۆژی سێ شەممەی ئیدارەی گشتیی ڕاگەیاندن و کاروباری وتەبێژیی وەزارەتی دەرەوە، "محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران و"جایی جون" نێردەی تایبەتی چین بۆکاروباری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لەو دیدارەدا، پرس وبابەتی هاوپێوەند بە پەیوەندیی دوولایەنەو پرسە گرینگەکانی ناوچەیان تاووتوێ کرد.

زەریف لەو چاوپێکەوتنەدا بەئاماژە بە گەڵاڵەی سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران لەژێرناوی "دەسپێشخەریی ئاشتیی هورمز" و بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە کۆماری ئیسلامیی ئێران پەیوەندییەکانی لەگەڵ چیندا بە پەیوەندیی ستراتژیک دەزانێ، پێشوازیی کرد لە دەورگێڕانی کارای چین لەپێناو چەسپاندنی ئاشتی و سەقام لەناوچەدا.

نێردەی تایبەتی چین بۆکاروباری خۆرهەڵاتی ناوەڕاستیش بەپێداگری لەسەر ماکی ستراتژیکی پەیوەندیی دوو وڵات، وتی: چین ، ئاشتی و سەقام لەناوچەو خۆرهەڵاتی ناڤین، بەگرینگ دەزانێ و هۆگری ئەوەیە لەوبارەوە درێژە بدات بە ڕاوێژکاریەکانی لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێراندا.

"حەسەن ڕۆحانی" سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران٢٥ی سیپتەمبەر لەبنکەی ڕێکخراوی نەتەوەکان، پەردەی لادا لە گەڵاڵەی "دەسپێشخەریی ئاشتیی هورمز" یان "ئیئتلافی ئومێد" کە ئامانجەکەی، هاوبەشبوونی وڵاتانی ناوچە بۆ دابین کردنی ئاسایشی کەنداوی فارسە.

سەرپەیڤ