تشرینی دووه‌م 28, 2019 16:17 Asia/Tehran
  • موسەوی: وتەکانی وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە بارەی ڕێککەوتنی بەرجامەوە نابەرپرسانەیە

وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران لە وەڵامی وتەکانی نەگونجاوی وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە بارەی بەرجامەوە، ڕایگەیاند: ئەو جۆرە وتانە کاریگەریی دەستپێشخەرییە سیاسییەکان بۆ ڕاپەڕێندرانی تۆکمەو تەواوی بەرجام کاڵ دەکاتەوە.

«سەیید عەبباس موسەوی» وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران، ئەمڕۆ پێنج شەممە لە کادانەوەیەک دا بەرامبەر بە قسەکانی «ژان ئیۆ لۆدریان_Jean-Yves Le Drian» وەزیری کاروباری دەرەوەی فەرەنسا لە بارەی ڕێککەوتنی بەرجام و ھەروەھا ھەگەری بەکارھێنانی میکانیزمی چارەسەریی ناکۆکییەکانی ئەم بەڵگەنامەیە، وتی: ڕێککەوتنی بەرجام لەم ھەل و مەرجەی ئێستادا ھەر لە بنەڕەت دا ماوەی ئەوە بە لایەنی ئەورووپی نادات کە لە باتی ڕەچاوکرانی مافی ڕەوای ئێران لە وەڵامی کردارە یەک لایەنەو نایاساییەکانی ئەمریکا، پشت بەو میکانیزمە ببەستێت.

«سەیید عەبباس موسەوی» وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران، لە بارەی ھەلی کەڵک وەرگرتنی فەرەنساو وڵاتانی ھەنوکە ئەندامی دیکەی ڕێککەوتنی بەرجام لە میکانیزمی چارەسەریی ناکۆکییەکانی ھاوپەیوەند بە  ڕێککەوتنەکە ناسراو بە «میکانیزمی پەلەپیتکە»، وتیشی: ئەو لۆژیک و ئامانجەی کە لە میکانیزمی چارەسەریی ناکۆکییەکانی ھاوپەیوەند بە ڕێککەوتنی بەرجامدا پێش بینی کراوە ، لە ڕاستی دا ڕەچاو کرانی ھەوڵێکی قەرەبووکەرەوەیە بۆ ھەردووک لا و  ھەنگاوەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش لە ئاراستەی بەکارھێنانی مافی خۆیەتی بە گوێرەی بڕگەی ٣٦ی ڕێککەوتنەکە.

جێگای ئاماژەیە «ژان ئیۆ لۆدریان_Jean-Yves Le Drian» وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ڕۆژی چوارشەممە لە پەرلەمانی وڵاتەکەی لە وتەدانێکی پڕکێشانەدا ھەڕەشەی گەڕانەوەی بایکۆتەکانی دژی ئێرانی کردو وتی: پاریس خەریکی تاوتوێ کردنی ڕاگەیاندنی میکانیزمی چارەسەریی ناکۆکییەکان لە بارەی ڕێککەوتنی بەرجام ناسراو بە «میکانیزمی پەلەپیتکە»یە.

لۆدریان لە کاتێکدا ھەڕەشەی چرکاندنی میکانیزمی «پەلەپیتکە»و گەڕاندنەوەی بایکۆتە ناڤۆکییەکانی دژی ئێران دەکات کە لایەنەکانی ئەورووپیی ھەنوکەئەندامی بەرجام ھەتا ئێستا ھیچکام لە بەڵێنەکانی خۆیانیان لە مەڕ ڕێککەوتننامەی نێونەتەوەیی بەرجام ڕانەپەڕاندووە.

سەرپەیڤ