کانونی یه‌که‌م 08, 2019 15:54 Asia/Tehran
  • جەهانگیری : تاران بەرتەسکیەکی بۆ پەرەی هاوکاریەکانی لە گەڵ مەسقەت نییە

جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری یئسلامی ئێران وێڕای ئامتاژە بە پەیوەندی دۆستانە و پتەوی تاران و مەسقەت وتی : ئێران هیچ بەرتەسکیەکی بۆ پەرەی پەیوەندیەکانی لە گەڵ عومان نیە .

 ئسحاق جەهانگیری جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئیسلامی  ئێران  ڕۆژی یەکشەمە  لە دیداریدا لە گەڵ عەلی بن مەسعوود  ئەسەنیدی  وەزیری بازەرگانی و پیشە سازی عومان  لە تاران  پەیوەندی  دوستانەی  دوو وڵاتی  وەک ئولگویەک بۆ پەیوەندی  وڵاتانی دیکەی ناوچە  وەسف کرد و وتی :  پەرەی هاوکاری  ئێران و عومان بۆ جیهانی  ئیسلام  و وڵاتانی ناوچە  بە سوودە .  جەهانگیری  بە  ڕاگەیندرانی  ئامادەیی  ئێران  بۆ گەشەی  هاوکاریەکانی  دوو لایەنە  و چەن  لایەنە  لە گەڵ  عومان  وتیشی :  ئێران هۆگرە  لە نێوان  وڵاتانی کەنداوی فارس  بەرزترین  ئاستی  هاوکاری  بازەرگانی  لە گەڵ عومان  هەبێت .  جێگری یەکەمی  سەرۆک کۆماری ئیسلامی  ئێران  هەروەها  وێڕای  ئاماژە  بە   هەڵوەشانەوەی   ڤیزەی   ئێران بۆ هاووڵاتیانی   عومان و ئاسان کردنەوەی  دەرکردنی  ڤیزەی عومانیش  بۆ هاووڵاتیانی    ئێرانی  و  دامەزراندنی  فڕینی  ڕاستەوخۆ لە نێوان  دوو وڵاتدا   جەختی کرد :  ئەم جۆرە  کردەوانە  و هێزمەندی هاوکاری  لە بەشی   تڕانزیت  و کەشتیرانییش  دەتوانێ   یارمەتی  بدات بە   بەرز کردنەوەی  ئاستی  هاوکاری بازەرگانی  دوو  لایەنە .  عەلی بن مەسعوود  ئەلسەنیدی  وەزیری  بازەرگانی  و پیشە سازی عومانیش  بە وتنی  ئەوەی  کە  لە  ئەمساڵدا  بازرەگانانی  نێوان  دوو  وڵات    ڕاستەوخۆ  پێکەوە   هاوکاریان  بووە  وتی :   ئەو  بابەتە  دەتوانێ   هیوا بەخشی  بەشی  هاوکاری  بازەرگانی    ڕاستەوخۆ   لە نێوان    ئێران  و عومان  بێت .