لاڤرۆف لە واشنگتۆن : ڕووسیا هەموو هەوڵەکانی لەسەر پاراستنی ڕێککەوتنی ئەتۆمی چڕدەکاتەوە
کانونی یهکهم 11, 2019 07:56 Asia/Tehran
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە پرێس کۆنفرانسێکی هاوبەشی لەگەڵ "مایک پۆمپێئۆ"ی هاوشانیی ئەمریکیی خۆی لە واشنگتۆن پێی داگرت؛ دەبێ ڕێککەوتنی ئەتۆمی بپارێزرێ.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فارس، "سێرگئی لاڤرۆف" لەو کۆنگرە رۆژنامەوانییەدا، وتی: ڕووسیا ئەوەی وا لەتوانای دایە بۆ پاراستنی ئەو ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییە ئەنجامی دەدا.
"دۆناڵد ترامپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا سێ شەممە هەشتی مای ٢٠١٨ بەشێوەی یەکلایەنە و بە پێشێلردنی وادەکانی واشنگتۆن هاوپێوەند بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی، وڵاتەکەی لەو ڕێککەوتنە جیهانییە کشاندەوەو گەڕانەوەی بایکۆتە ناڤۆکییەکانی ڕاگەیاند. ئەو کردەی ترامپ لەئاستی ناوخۆ و جیهاندا بەرەوڕووی شەرمەزاریی بۆوە.