کانونی یه‌که‌م 11, 2019 16:07 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی : پیلانەکانی ئەمریکا لە دژی گەلی ناوچە تووشی  شکست دەبێتەوە

سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: پیلانەکانی ئەمریکا لەدژی ئێران ، عێراق ، سووریا ، لوبنان ، ئەفغانستان ، پاکستان ، یەمەن و وڵاتانی تری ناوچە بە بەشداری خەڵک توشی شکست دەبێت.

"حەسەن ڕۆحانی" سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆبوونەوەی شاندی دەوڵەت وتی: خەڵکی ناوچە بەبێ گومان دەتوانن لە بەرانبەر پیلانی دوژمنان ڕاوەستاوی بکەن کە نەتەوەی ئێرانیش لەم بوارە هەمووکات پێشەنگ بوونە. ڕۆحانی بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە دەوڵەتی ئێران تەنانەت یەک چرکە لە تێکدانی نەخشە وپیلانی دوژمن وبایکۆتەکان غافڵ نەبووە ، وتی: ئێران لە ڕێگای جۆربەجۆر لەوان بە هێز کردنی بەرهەم هێنانی ناوچەیی وتووێژ، پیلانی دوژمنان تێک دەشکێنێت. سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران هەروەها بە ئاماژەدان بە پێشکەوتی وڵات لە ساڵەکانی دوای سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی وتی: پێشکەوتی ئێران لە بواری ژینگەی تەکنۆلۆژیا، نێزیک بە یەک ملیارد دوڵار بێ نیازی وخۆبژێوی هاوڕێ بووە وتوانیویەتی لە هاوردە کردنی دەرمان وکەل وپەلی تر پێشگیری بکات.

سەرپەیڤ