کانونی دوھەم 21, 2020 14:41 Asia/Tehran
  • ئوکراین: ئێران هەموو بەڵێن و ئەستۆگرییەکانی بەرامبەر بە مەسەلەی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەی ئوکراینی بەجێ هێناوە

سەرۆک کۆماری ئوکراین، ڕایگەیاند کە ئێران لە مەسەی ڕوون کردنەەوەی پرسەکانی هاوپێوەند بە کەوتنەخواری فڕۆکەی موسافیرهەڵگری ئوکراینی لە تاران هەموو ئەستۆگرییەکانی جێبەجێ کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا لە کییەفەوە؛ "ڤیلادیمیر زیلانسکی" لە دیداری "محەممەد ئیسلامی" وەزیری ڕێگا و بان و شارسازی کە هەڵگری پەیامی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ هاوتای ئوکراینی خۆی بوو، وتی: پاش راوێژی بەردەوام لە نێوان دوو لایەن بەتایبەت وتووێژی تەلەفوونی لەگەڵ "حەسەن ڕۆحانی" سەرۆک کۆماری ئێران، سەبارەت بە هەموو ئەو شتەی کە ئێمە لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئێران قسەمان کردبوو، گەیشتووینەتە تەبایی.

سەرۆک کۆماری ئوکراین هەروەها ئاماژەی کردە هەوڵی ئێران بۆ خۆش کردنی بواری ئامادە بوونی ٤٥ کارناسی ئوکراینی لە تاران، ناس کردنی خێرای تەرمی گیان لە دەستداوان و هەروەها گەڕاندنەوەیان بۆ وڵاتەکەیان و جەختیشی کرد لە سەر پێویستیی ئەنجام درانی لێکۆڵینەوەی زیاتر سەبارەت بە کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەی ئوکرایینی.

فڕۆکەیەکی موسافیرهەڵگری ئوکراینی هێڵی ئاسمانیی ئوکراین هەشتەمی ژانڤییە لە نزیکی فڕۆکەخانەی ئیمام خومەینی (رە) کەوتە خوارەوە و هەر هەموو ١٧٦ سەرنشینەکەی ئەو گەشتە ئاسمانییە گیانیان لە دەست دا.