کانونی دوھەم 21, 2020 16:23 Asia/Tehran
  • پێداگری سەرۆک کۆماری ئێران لەسەر پەرەی هاوکاری نێوان وڵاتە جۆر بە جۆرەکانی جیهان

سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران پێداگری کرد لەسەر پێویستی پەرەی هاوکاریی ئابووری ، کەلتووری و زانستی نێوان وڵاتە جۆراوجۆرەکانی جیهان .

"حەسەن ڕۆحانی" سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران رۆژی سێشەممە لە دیداری ١٣ کەس لەباڵوێزانی تازەی ئێران لە وڵاتانی جۆر بە جۆری جیهان پێش لە رۆیشتن بۆ شوینی فەرمانبەریەتی خۆی،لەوان داوایکرد هاوکات لەگەڵ ناساندنی تواناو توانستی ئێران بە سەرمایەداران و کەرتەکانیی تاکەکەسی و دەوڵەتی شوێنی فەرمانبەریەتی خۆی، زیاترلە ڕابردوو بۆ پەرەی هێزمەندی و بتەو بوونەوەی پێوەندییە هەمەلایانەکان لەگەڵ وڵاتانی دیکە هەوڵ ئەدەن. باڵوێزانی تازەی ئێران لە بەلژیک،سوید،نەرویج،دانیمارک،بیلاڕووس،ئەرمەنستان،سێربێستان،ئافریقای باشووری،نیجریا،قرقیزستان،سریلانکا،موریتانی و کۆرڤاتیایش بەئاراستەکردنیی ڕاپۆرتێک لە ڕەوشی پێوەندییەکانی ئێران لەگەڵ وڵاتانی شوێنی فەرمانبەریەتی خۆی لەبوارە جۆر بەجۆرەکان،لەسەر هەوڵ و جیددی بوون هاوڕەوت لەگەڵ پەرەی پێوەندییەکانی ئابووری و هاوکارییەکانی هەموو لایانەی ئێران لەگەڵ وڵاتانی دیکە جەختیکرد. 

سەرپەیڤ