کانونی دوھەم 25, 2020 15:22 Asia/Tehran
  • بروسکەی ڕێبەری مەزنی ڕاپەڕینی ئیسلامی ڕوو لە پەنجاو چوارەمین یەکیەتی ئەنجوومەنی ئیسلامی خوێنکاران لە ئوروپا

ڕێبەری مەزنی ڕاپەڕینی ئیسلامی لەمیانەی بروسکەیەک ڕوو لە پەنجاو چوارەمین کۆبوونەوەی یەکیەتی ئەنجوومەنە ئیسلامی یەکان لە ئوروپا پێداگری کرد کە کۆبوونەکەی ئەمساڵیان لەنیو ڕووداوگەلیکی گرینگ دا تێدەپەڕێ کە هەرکام لەو ڕوداوانە لەلایەنیکەوە نیشاندەری مازنایەتی و متمانەی ئێرانی ئیسلامی و گەلە ڕاپەڕیوەکەیەتی.

حەزرەتی ئایەتووڵڵا خامنەیی ڕێبەری ڕاپەڕینی ئیسلامی لەمیانەی ئەو بروسکەدا کە ئەمڕۆ شەممە لە ڤیەن خوێندرایەوە وتیشی : شەهیدبوونەکان و هێزنواندنی جەنگاوەری و بەشداری بی وینەی جەماوەریی و ورەی بەهێزو ئیرادەی شێلگیری گەنجان لەگەڵ هەزاران کۆگەی چالاک لەبواری زانست و تیکنۆلۆژیاو هەروەها ئاراستەی ئایینی و دەروونخوازی لە بەشێکی مەزنی گەنجانی سەرانسەری ئێران دا سەرجەمیان نیشاندەری سەرهەڵدانی دیاردەیەکی تاقانەن لە جیهانی هەنووکەدا، دیاردەیەکی وا کە دەتوانی ڕۆڵیکی قوڵ و دیاریکار بگێڕێ لە پاشیڕۆژی مێژوودا.

ڕێبەری مەزنی ڕاپەڕینی ئیسلامی وێڕای ئاماژە بەوەی کە هەنگاوی دووهەمی ڕاپەڕینی ئیسلامی دەبێ بتوانێ ئەو دیاردە بگەیەنێتە بەرهەم و دوائاکامی خۆی بەڕاشکاوی وتی : چاوی هیواو چاوەڕوانی لەو چاودێریە بنەڕەتیەدا لەدەستی گەنجانی فرەزان و بیریارو بە بیروباوەڕە ، هەربۆیە ئێوەش دەتوانن بچنە ڕیژی ئەو هەڵبژاردە دیرۆک سازانەدا.

پەنجاو چوارەمین کۆبوونەوەی یەکیەتی ئەنجوومەنی ئیسلامی خوێندکاران لە ئوروپا ئەمڕۆ شەممە لە ڤیەنی پێتەختی ئوتریش دەستی پی کرد.