شوبات 13, 2020 10:24 Asia/Tehran
  • تایبەتی هەڵبژاردنەکانی یازدەهەمین خولی مەجلیسی شەورای ئیسلامی

لە بەرواری 2ی ڕەشەممە ڕێککەوتی 21ی ئادار، یازدەهەمین خولی هەڵبژاردنەکانی مەجلیسی شەورای ئیسلامی و یەکەم هەڵبژاردنەکانی نێوان دەورەیی مەجلیسی خوبرەکانی ڕێبەری، بەڕێوە دەچێت.

هەڵبژاردن لە دەستوور و یاسای بنەڕەتی ئێراندا بایەخێکی یەکجار زۆری هەیە و گشت خەڵک و بەرپرسان لەم بوارەدا خۆیان بە لێپرسراو دەزانن.

هەڵبژاردنی نوێنەرانی مەجلیس هەروەک هەڵبژاردنەکانی تر پێویستی بە هەندێک ئیشی بەرایی وهەنگاوی سەرەتایی هەیە کە بەڕێوە بردن و ڕچاو کردنی ئەو خاڵانە یارمەتی دەداتە هەرچی باشتر بەڕیوە چوونی هەڵبژاردنەکان و هەروەها هەڵبژێردرانی کەسانی شیاو لە نێو ئەو هەموو بەربژارەدا.

یەکەم قۆناغی هەڵبژاردنەکان، خۆش کردنی بوارە بۆ بەڕیوە چوونی هەڵبژاردنەکان کە ئەم بەرپرسایەتیە وەئەستۆی وەزارەتی نێوخۆیە.

خولی نوێنەرایەتی مەجلیسی شەورای ئیسلامی چوارساڵە، ئاشکرایە کە پاڵێوراوانی کەمینە ئایینیەکانی ئاماژە پێ کراوی یاسای بنەڕەتی، جیاوازن لە یاسای پێبەندبوون بە ئایینی ئیسلام بەس دەبێ بڕوایێکی پتەویان هەبێ بە ئایینەکەی خۆیان.

بڕیاردان سەبارەت بە شیاوەتی ئەو کەسانەی وا دیاریکردنی چارەنووسی وڵات و گەل لە مەجلیسی خوبرەکانی ڕێبەری و مەجلیسی شەورای ئیسلامی یاخود سەرۆک کۆماری وەئەستۆ دەگرن، ئەرکێکی قورسە ، چونکە ناکرێت هەڵسووڕاندنی کاروباری وڵات و چارەنووسی گەل، بدرێتە دەستی هەرکەسێک، ئەویش بە بێ گرینگی دان بە ئاکار و هەڵسوکەوت  یان ڕەوشت و بیروبۆچوونەکانی. هەر بۆیە لە پاش قۆناغی تۆمار کردنی ناوی پاڵێوراوان، هەنگاوی تاووتوێکردنی شیاوەتیان لە شاندەکانی هاوپەیوەند بەڕێوە دەچێت. شیاوەتی بەشداربووان لە هەڵبژاردنەکانی مەجلیس بەپێی یاسا، لێک دەدرێتەوە.

لەپاش ڕەوتی تۆمار کرانی ناوی پاڵێوراوانی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری، شەورای نیگابان، 5 ڕۆژی دەرفەت هەیە بۆ تاووتوێکردن و ڕاگەیاندنی  شیاوەتی ئەو کەسانە وا خۆیان کردووەتە بەربژار.

بەڵام ئەوانەی وا شیاوەتیان پشت ڕاست نەکراوەتەوە، مافی ئەوەیان پێ دەدرێت لە ماوەی چوار ڕۆژ لە کاتی ڕاگەیاندنی دەدرەنجامەکانەوە، بە پێی بەڵگە، سکاڵای خۆیان لای شاندەکانی چاودێریی پارێزگاکان بەرز بکەنەوە هەتا بە پێی یاسا، پێداچوونەوە بکرێت لەسەر هۆوهەگەرەکانی پاشت ڕاست نەکرانەوەی شیاوەتیان.

 

سەرپەیڤ