ئادار 10, 2020 17:04 Asia/Tehran
  • چاک بوونەوەی سێ ھەزار کەس لە توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران

وەزارەتی تەندروستی و دەرمان و ڕاھێنانی پزیشکیی ئێران ڕایگەیاند: ھەتا ئێستا دووھەزارو حەوتسەدو ٣١ کەس لەوانەی وا لە ئێراندا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا ھاتوون چاک بوونەتەوەو لە نەخۆشخانەکان ھاتوونەتە دەر.

«کیانوش حەھانپوور» سەرۆکی ناوەندی پەیوەندیی گشتی و ڕاگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی و دەرمان و ڕاھێنانی پزیشکیی ئێران، ڕۆژی سێ شەممە لە نێو ئاپۆڕەی پەیامنێران بە جەخت کردن لە سەر ئەمەی کە ھەتا ئێستا هەشت هەزار و ۴۲کەس لە ئێراندا بە دڵنیاییەوە تووسی ڤایرۆسی کۆرۆنا ھاتوون ، وتیشی: بە داخەوە دووسەدو نەوەدویەکەس لە بەر توشبوونیان بەم ڤایرۆسە گیانیان لەدەست داوە.

بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە مانگی دیسامبەری ساڵی ٢٠١٩ لە شاری «ووھان»ی چین دەستی پێ کراو وەک باسی دەکرێت سەرچاوەکەشی ئاژەڵە نادەستەمۆکان بوونە.

ئەم ڤایرۆسە لەئێستادا جیا لە چین، لە ١١٠وڵاتی دیکەش  تەشەنەی سەندووە.

سەرپەیڤ