زەریف: ئەمریکا خەریکی تۆڵەسەندنەوەیە لە ڕێگای کارەساتێکی مرۆڤییەوە
وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران باسی تۆڵەسەندنەوەو پەرە پێ دانی ڕق لەدڵی و بەکارھێنانی کارەساتی مرۆڤیی تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنای کرد لە لایەن داناڵدترەمپ و تیمەکەی ھاوڕێی بۆ پرسی ھەڵبژاردن و دەخنەی لێ گرت.
«موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە لە ھەژماری توییتێڕەکەی دا وێڕای ئاماژە کردن بە تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیھاندا پێی داگرت: ئەم نەخۆشییە گشت داگرەی وا جیھانی داوەتە بەرو چارەنووسی مرۆڤی خستووەتە مەترسییەوە، پێویستی بە ھاوکاری و ھاوپشتی و دۆعایە.
زەریف وتیشی: ئەمەی وا سەرۆک کۆماری ئێستای ئەمریکاو تیمەکەی ھاوڕێی ئاوا بە شێوەیەکی دزێووناپەسەند خەریکی بەکارھێنانی کارەساتێکی مرۆڤین بۆ تۆڵەسەندنەوەو پەرە پێ دانی بێزاری و ڕق لەدڵی لە ئاراستەی پرسی ھەڵبژاردن، بە درێژایی مێژوو وێنەی نەبووەو دەگمەنە.
«موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ڕۆژی دووشەممەش لە وتارێکدا بە ناوی « بەرنگاری ڤایرۆس ببنەوە نەک خەڵک» لە ڕۆژنامەی «کامێرسانت_ Kommersant »ی مۆسکۆ وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە سەردەمی دانیشتن و واق وڕمان لە ملھوڕایەتیی ئەمریکا بەسەر چووە، جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، لە ئێستادا کاتی ئەوەیە کە کۆمەڵگای جیھانی ڕۆڵی ڕاستەقینەی خۆی بگێڕێت و کۆتایی بە بایکۆتەکانی نایاسایی و پڕلەشەرمی ئەمریکا بھێنێ.