May 05, 2020 19:25 Asia/Tehran
  • دواڕێژەی کۆرۆنا لە ئێران، ناس کرانی ھەزارو٣٢٣ نەخۆشی تازەو چاک بوونەوەی پتر لە ٨٠ ھەزار کەس

وەزارەتی تەندروستی و دەرمان و ڕاھێنانی پزشکیی ئێران ڕایگەیاند: ھەتا ئێستا ٨٠ ھەزارو ٤٧٥ کەس لە توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵات چاک بوونەتەوەو نەخۆشخانەکانیان بەجێ ھێڵاوە.

«کیانوش جەھانپوور» سەرۆکی ناوەندی پەیوەندیی گشتی و ڕاگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی و دەرمان و ڕاھێنانی پزشکیی ئێران ڕۆژی سێ شەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ پەیامنێران سەبارەت بە دواڕێژەی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران، بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە لە ماوەی ٢٤ کاژێری ڕابردوو،  ھەزارو٣٢٣ نەخۆشی تازە ناس کراون،وتیشی: ھەتا ئێستا بە گوێرەی پێوەرە یەکجارییەکانی پێزانین ٩٩ ھەزارو ٩٧٠ کەس لە ئێراندا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا ھاتوون. 

جەھانپوور ھەروەھا وێڕای ئاماژە کردن گیان لەدەست دانی ٦٣  کەس لە ماوەی ٢٤ کاژێری ڕابردوو وتیشی: گیان لەدەست دان لە بەر ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران گەییشتووەتە ٦ ھەرزارو٣٤٠ کەس.

ژمارەی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیھانیش گەییشتووەتە پتر لە ٣ ملوێن و ٦٦٠ ھەزار کەس کە لەم ژمارەیە لانیکەم ٢٥٢ ھەزار کەس گیانی خۆیانیان لە دەست داوەو پتر لە ملوێنێک و ٢٠٤ ھەزار کەسیش چاک بوونەتەوەو نەخۆشخانەکانیان بەجێ ھێڵاوە.

 

سەرپەیڤ