بروسکەی پیرۆزبایی زەریف بە بۆنەی ساڵھاتی رزگارکرانی باشووری لوبنان
وەزیری دەرەوەی ئێران ، جەژنی خۆڕاگریی و ساڵھاتی رزگارکرانی سەرکەوتوانەی باشووری لوبنانی لە چنگ ھێزەکانی دەسدرێژکاری رژێمی زایونی بە دەستی لاوانی خۆڕاگریی پیرۆزبایی کرد .
وەزیری دەرەوە لە پەیامی جودا بۆ هاوشانە لوبنانیەکەی و سەید حەسەن نەسروڵڵا جێژنی بەرخۆدان و ساڵڕۆژی ئازاد کردنی باشووری لوبنان لە ژێردەستی هێزەکانی ئیسرائیلی لەلایەن گەنجانی بەرخۆدانەوە پیرۆزبایی کرد.
موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیامی جودا بۆ نەسیف حتتی هاوشانە لوبنانیەکەی و سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حیزبوڵڵای لوبنان جێژنی بەرخۆدان و ئازادی و ساڵڕۆژی ئازادکردنی باشووری لوبنان لە ژێردەستی هێزەکانی ئیسرائیل لەلایەن گەنجانی بەرخۆدانی پیرۆزبایی کرد.
ناوبراو بە ئاماژە بە یەکدەنگ بوونی خەڵکی لوبنان و حکومەت و سوپای ئەو وڵاتە لەگەڵ موقاومە، وەکوو ڕازی سەرکەوتن بەسەر دوژمنی ئیسرائیلی، بۆ حکومەت و گەلی لوبنان و بنەماڵەی شەهیدان و گیان فیداکانی بەرخۆدان ئاواتی سەربەرزیی خواست .