ته‌مووز 21, 2020 15:42 Asia/Tehran
  • بەڕێوەچوونی ئاھەنگی پێشوازی کردن لە سەرۆک وەزیرانی عێراق

«حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە کۆبینای فەرھەنگی سەعدئابادی تاران پێشوازیی کرد لە «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق.

چەند خولەکێک لەمەوپێش ئاھەنگی پێشوازی کردن لە «مستەفا کازمی» سەرۆکی ئەنجومەنی  وەزیرانی عێراق لە لایەن «حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی کۆبینای فەرھەنگی سەعدئابادی تاران بەڕێوە چوو.

سەرۆک وەزیرانی عێراق نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ شەممە ٣١ی پوشپەڕ بە بە یاوەریی شاندێکی باڵای دەوڵەتەکەی  سەردانی تارانی پێتەختی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی کردووە.

لەم سەردانەدا بڕیار وایە کۆمەڵێک پرسی وەک ئابووری، بازرگانی ، تەندروستی و ئاسایشتی لە لایەن شاندەکانی ھەردووک لاوە تاوتوێ بکرێت.

جێگای ئاماژەشە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق بەڕێز «مستەفا کازمی» بەشداریی پڕێس کۆنفراسێکی ھاوبەش لەگەڵ «حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی دەکات.

سەرپەیڤ