ئاب 23, 2020 16:35 Asia/Tehran
  • ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی: ئابووریی وڵات قەت نابێ گرێ بدرێت بە ئاڵوگۆڕە دەرەوەییەکانەوە

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە دەبڕینی ئەمەی کە نابێ بەرنامە داڕشتنی ئابووری بۆ وڵات دەستخڕۆی ھەڵوەشانەوەی بایکۆتەکان و یان دەرەنجامی ھەڵبژاردنی فڵان وڵات بێتک پێی داگرت: ئابووریی وڵات قەت نابێ گرێدراوی ئاڵوگۆڕە دەرەوە بێت چونکو ئەمە ھەڵەیەکی ستراتژییە.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە بە بۆنەی حەوتەی دەوڵەتەوە لە پەیوەندییەکی  ڤیدیۆیی دالەگەڵ سەرۆک کۆمارو ئەندامانی دەوڵەتی ئێران ڕایگەیاند: دەبێ بنەماکە لە سەر ئەوە ھەڵچنین کە بایکۆتەکان بۆ وێنە ھەتا دەساڵی دیکەش بەردەوام دەبێت، بەم پێیە دەبێ پشت بە بارستایی و مسۆگەراتی نێوخۆییەوە ببەسترێت و کاروباری ئابووریی وڵات نابێ گرێ بدرێ بە ئاڵوگۆڕە دەرەوەییەکانەوە.

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە درێژەدا ڕوو لە تەواوی بەرپرسان و کاربەدەستانی وڵات وتیشی: خزمەتکردن لە نیزامی ئیسلامی دا خاوەنی بایەخێکی دووھێندەیە کە دەبێ ڕێزی لێ بگرن، چونکو خزمەت کردن لە کۆماری ئیسلامیی ئێران یارمەتی دانی پەردە ھەڵگرتن لە سەر سەرچەشنی ئیسلام بۆ چاکسازی لە کۆمەڵگاو بەڕێوەبردنی کۆمەڵگایەو ھەر لە بەر ئەمەش گرینگایەتییەکی دوو  ھێندەی ھەیە.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ھەروەھا وێڕای ئاماژە کردن بە لێنەھاتوویی قوتابخانە جۆربەجۆرە  مرۆڤییەکان بۆ بەڕێوەبردنی کۆمەڵگا، ئەمریکای وەک ھێمای ڕاستەقینەی شکست ھێنان ناساندو وتیشی: بایەخگەلێکی دیکەی وەک تەندروستی، دادگەری و ئاسایشت لە ئەمریکادا زیاتر لە ھەر شوێنێکی دیکەی جیھان پێشێل دەکرێت.

بەڕێزی فەرمووشی: جیا لەمە گرفتی نێوخۆیی و بەڕێوەبەرایەتی، کوشت و بڕ، شەڕھەڵایساندن و دروست کردنی بشێوی لەو کارە ھەرە باوانەی ئەمڕۆی ئەمریکییەکان لە سووریا، فەلەستین و یەمەن و پێشتریش لە عێراق و ئەفغانستان و ناوچەگەلێکی وەک ڤییەتنام و ھیرۆشیمایە.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بوونی کەسانێکی لە سەرەوەی دەستەڵاتی ئەمریکاوە کە ھۆی شەرمەزاری و سوک بوونی ئەو وڵاتەن،بە نیشانەیەکی دیکەی شکست ھێنانی ھێمای مرۆڤی و ئارمانج خوازانەی ڕوو لە ھەڵدێری ڕۆژئاواییەکان زانی و وتی: سەرچەشتی سەربەخۆی ئیسلام بۆ نیزام چێکردن و کۆمەڵگا چێکردن لە سەر سێ بنەمای باوەڕو زانست و دادگەری ھەڵچنراوە.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە دوابەشی وتەکانی دا وێڕای ئاماژە کردن بە چەمکێکی فەرموودەکانی ئەمیری موئمینان ئیمامی عەلی(ع) لە بارەی ئەی کە ئەگەر بڕوادران واز لە یارمەتی دانی یەکتر بھێنن، شکست دێنن، وتیشی: ئەمە وانەیەکە بۆ تەواوی مرۆڤایەتی و ھەموو بڕواداران و ئەمڕۆش کە دوژمن بە شێوەی بەردەوام خەریکی پیلانگێڕتنە دەبێ لە بەرامبەری دا بەرنامەو پلانمان پێ بێت.

سەرپەیڤ