ئه‌یلوول 12, 2020 07:26 Asia/Tehran
  • رێزگرتنی روحانی لە خەڵک و کارگێڕانی بەڕێوەبردنی قۆناغی دوهەمی هەڵبژاردنی مەجلسی شۆڕای ئیسلامیی

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی رابردوو رێزی گرت لە خەڵک و کارگێڕان بریتی لە شاندە کارگێڕیەکان و چاوەدێریی بۆ بەڕێوەبردنی گونجاوی دەوری دوهەمی هەڵبژاردنی مەجلسی شۆڕای ئیسلامیی ئێران لە هەندێ بازنەی هەڵبژاردن .

 

حەسەن روحانی لە وتووێژ لە گەڵ وەزیری نێوخۆی ئێران ، وێڕای وەرگرتنی راپۆرتی پرۆسەی بەڕێوەچوونی قۆناغی دوهەمی هەڵبژاردنی مەجلسی شۆڕای ئیسلامیی ئێران لەو بازنانەی کە هەڵبژاردنی تیایاندا کێشرایە قۆناغی دوهەم ، جەختی کردەوە : بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن بە رەچاو کردنی رێنماییە تەندروستیەکان و بە ئاسایشی تەواو ولەبەرچاوگرتنی یاسا ، لە هەنگاوە زۆر گرنگەکانە کە دەبێ بە هەستیاریی پێویست لە لایەن دەزگا کاگێڕی و چاودێریەکانەوە بەڕێوە بچێ .

 سەرۆکی کۆماری  ئیسلامیی ئێران بە ئاماژە بە راپۆرتی وەزیری نێوخۆ لە بارەی چاودێریی بەسەر ڕەچاوکرانی بە تەواوەتیی رێنماییە تەندروستیەکان لە لایە بەڕێوەبەرانی هەڵبژاردن و ڕەچاوکرانی لە لایەن خەڵکەوە ، گوتی : کێشەی وەکوو کۆرۆنا ناتوانێ رێگا بگرێ لە ئەنجامدرانی کاروباری گرنگی وەکوو هەڵبژاردن و بە رەچاوکرانی رێنماییە تەندروسیتەکان دەکرێ هەموو کارەپێویستەکان ئەنجام بدرێن .

 دەرفەتی دەنگدان لە دەوری دوهەمی یازدەهەمین خولی هەڵبژاردنی مەجلسی شۆڕای ئیسلامیی ێئران لە 10 بازنەی هەڵبژاردن ، شەوی رابردوو کاتژێر هەشتی ئێوارە بە کاتی ئێوارە کۆتایی هات .

سەرپەیڤ