ئه‌یلوول 18, 2020 18:29 Asia/Tehran
  • زەریف ساڵی نوێی یەھودیی پیرۆز کرد

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران گەییشتنی ساڵی نوێی یەھودیی لە ھاووڵاتیانی کەلیمی و یەھودییەکانی سەرتاسەری جیھان پیرۆز کرد.

«موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیامێکی توییتێری دا وێڕای پیرۆز کردنی ساڵی نوێی یەھودییەکان لە ھاووڵاتیانی کەلیمی و یەھودییەکانی سەرتاسەری جیھان، ھیوداریی دەربڕی کە، ڕۆڵەکانی ئادەم، ئیبراھیم و موساو کۆمەڵێک خوشک و بران کە شیاوی ئەوەن لە ئاشتیەکی ڕاستەقینەو تۆکمەوتەواودا بژین نەک لە سات و سەودایەمی بازرگانی.

یەھودییەکانی سەرتاسەری حسھان لەوانە لە ئێران، یەکەم ڕۆژ لە مانگی «عیبری» واتە «تیشری» بە گوێرەی ئەوەی وا لە پەڕتوکی «تەورات» دا باسی کراوە و لە زمانی  عیبری دا «ڕوش ھشانا» بە واتای « دەستپێکی ساڵ» ھاتووە، دەکەن بە جێژن و ڕێ و ڕەسم و ئاھەنگی تایبەتیی بۆ دەگێڕن.

کەلیمییەکانی ئێران چەندین سەدەیە بە پەیڕەوی لە فێرکارییە ڕەحمانییەکانی موسا(ع) لە خۆشی و تاڵی دا لە تەنیشتی ھاووڵاتیانی دیکەیان دا وەستاون و وەک بەشێکی دانەبڕاوەی کلتوورو شارستانیەتی شکۆمەندی ئێرانی بەردەوام لە ئاراستەی گەشەو پێشکەوتنی خۆیان ھەوڵیانداوە.

سەرپەیڤ