ئه‌یلوول 21, 2020 16:18 Asia/Tehran
  • رێبەری باڵای شۆڕش: بەرگریی سەرکەوتووانە، بەشێکە لە شووناسی نیشتمانیی ئێران

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی بەئاماژە بە سەرکەوتنی درەوشاوەو ئاشکرای گەلی ئێران لە بەرگریی پیرۆزدا پێی داگرت؛ بەرگریی سەرکەوتووانە، بەشێکە لە شووناسی نیشتمانیی ئێران.

 

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی رۆژی دوشەممە لەپێوەندیەکی ڤیدیۆیی دا لە گەڵ ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرتن و پەسندانی ڕچەشکێنانی بەرگریی پیرۆز و خۆڕاگریی فەرمووی: گەلی ئێران لە بەرگریی پیرۆزدا توانی لەهەمبەر دەسەڵاتەکانی ڕۆژهەڵات و رۆژاوا و وڵاتانی سەربەوان، ڕاوەستێ و بە سەربەرزیەوە سەرکەوێ.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی، سەددامی پاوانخوازی بە تەنیا ئامرازێک زانی لەدەست زلهێزاندا بەتایبەت ئەمریکاو فەرمووی: لایەنە سەرەکییەکانی شەڕ لەگەڵ گەلی ئێران واتە"ئەمریکا زەبردیتوو لە شۆڕشی ئیسلامی، دەسەڵاتە نیگەرانەکان لە دەرکەوتنی شووناسێکی نوێی ئیسلامی-ئێران لەناوچە، ناتۆ و ولاتانی ئوروپای رۆژاوا و رۆژهەڵاتی" ، سەددامیان بۆ هێرشکردن هاندا هەتا نیزام و شۆڕشی ئیسلامی تێکبشکێنن. بەڕێزیان هەروەها فەرمووی: ئامانجی دوژمن لە هەڵایساندنی شەڕ، ڕووخاندنی نیزامی ئیسلامی، زاڵبوونی دووبارە بەسەر ئێرانداو پارچە پارچەکردنی وڵات بوو بەڵام نەیانتوانی بستێک لەخاکی ئێران داگیربکەن و نەیانتوانی هەنگاوێکیش کۆماری ئیسلامی و گەلی ئێران بەرەودواوە ببەن.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی هەروەها بەئاماژە بە بڵاوبوونەوەی سەنەدو بەڵگەکانی ڕێککەوتنی ئەمریکاو سەددام بەر لە دەسپێکی شەڕ، فەرمووی: لەماوەی ساڵانی شەڕیشدا یارمەتی سەربازی، هەواڵگریی و دراڤیی ڕۆژاوا و رۆژهەڵات بە رژیمی بەعس لەڕێی ئیمارات، کوەیت، عەرەبستان و ڕێگاگەلی دیکە بەردەوام کرا.

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی، بەپێداگریی لەسەر ئاگاداربوون لە هەوڵی دوژمن بۆ گۆڕینی ڕاستییەکانی بەرگریی پیرۆز، ئاماژەی بە چەند خاڵێک کرد سەبارەت بە ڕەهەندە قووڵ و مەزنەکانی ئەو دیاردەیەو فەرمووی: نموونەیەکی سەرمایە مرۆییەکانی چاخی بەرەڤانیی پیرۆز، شەهید سولەیمانی بوو کە لەئاستی ناوچەو لەبواری دیپلۆماسیدا، هەنگاوگەلی مەزنی ئەنجام دەداو هێشتا گەلی ئێران بەڕادەی پێویست ئاگاداری بەرفراوانیی چالاکییەکانی ئەو شەهیدە خۆشەویستە نین.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی سەبارەت بە پرسی ئەربەعینیش فەرمووی: گەلی ئێران ئەوینداری ئیمام حوسێن و زیارەتی ئەربەعینن بەڵام پرسی ڕێپێوانی ئەربەعین تەنیا لەبەر ئەوە ڕاگیراوە چونکە بەرپرسانی ناوەندی نیشتمانیی ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا وایان بە مەسڵەحەت زانی و تائێستاش لەگەڵ بەڕێوەچوونیدا نەیارەتیان کردووە، بۆیە پێویستە هەموومان پەیڕەویی لێ بکەین و پێملی بین.

سەرپەیڤ