ئه‌یلوول 23, 2020 00:17 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی: ئەمڕۆ کاتی «نا» گوتنی خەڵکانی جیھان بە زۆربێژی و ملھوڕییە

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بە دەربڕینی ئەمەی کە «ئەمریکا نە دەتوانێ دانوستانمان بە سەردا بسەپێنێ و نە شەڕ» پێی داگرت: ئەمڕۆ کاتی «نا» گوتنی خەڵکانی جیھانە بە زۆربێژی و ملھوڕایەتی.

«حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی شەوی چوارشەممە بە کاتی تاران لە لێدوانێکدا کە بە شێوەی ڤیدیۆکۆنفرانس لە حەفتاوپێنجەمین کۆبوونەوەی ساڵانەی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوە نەتەوەیەکگرتووەکان بڵاو بووەوە، وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە سەردەمی زاڵیەتی و ھژمونی بەسەر چووە، وتیشی: دوو جار «نا»وتنی لێبڕاوانەی ئەنجومەنی ئاسایشت  بە کەڵک وەرگرتنی ئامێرانە و نایاسایی ئەمریکا لەم ئەنجومەنە و بڕیارنامەی٢٢٣١، سەرکەوتنێک بوو نەک ھەر بۆ ئێران بەڵکو بۆ سەردەمی پەڕینەوەی سیستێمی نێونەتەوەیی لە جیھانی دوای زاڵیەتیی ڕۆژئاواش، ئەمەش وایکرد ھەتا ڕژێمێکی خۆبەزل زان لە زۆنگاوی تەریک خرانەوەیەکی خۆکردوودا نوقم ببێت.

ڕۆحانی وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە ژیانی ئاوێتەی بایکۆت دژوارە بەڵام لەوە دژوارتر ژیانی بەبێ سەربەخۆیی، وتیشی: ئێران وەکو. کۆنترین دیموکراسی لە ڕۆژئاوای ئاسیا شانازی بە جەماوەرسالارییەکەی دەکات.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وێڕای ئاماژە کردن بە فرۆشرانی سەدان ملیارد دۆلار چەک و چۆڵ بە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا و گۆڕینەوەی ئەم ناوچەیە بە جبەخانەو ھەمارێکی تەقەمەنی، وتیشی: ئەمریکییەکان بە درۆ بوختانی ھەوڵی چێکردنی چەکی ناڤۆکی بۆ ئێران دەکەن، کەچی تاوانی بەکارھێنانی چەکی ناڤۆکی لە مێژوودا بەس بەناوی ئەوانەوە تۆمار کراوەو تەنیا ڕژێمی خاوەنی چەکی ناڤۆکی لە ناوچەی ڕۆژئاولی ئاسیاش ھەر بوکیلە دەستکردەکەی خۆیانە.

سەرپەیڤ