تشرینی یه‌که‌م 12, 2020 11:57 Asia/Tehran
  • سەرتیپ حاتەمی: گەلی ئێران، دوژمنایەتی دوژمنان فەرامۆش ناکات

وەزیری بەرەڤانی و پشتیوانیی هێزە چەکدارەکانی ئێران بەئاماژە بە هۆڤانەتی و دوژمنکاریی دوژمنان لەمەڕ سەپاندنی ترۆریزمی ئابوری بەمەبەستی لاوازکردنی کۆماری ئیسلامی، گوتی: گەلی ئێران، ئەو دوژمنکاریانە لەبیرناکات.

سەرتیپ ئەمیر حاتەمی وەزیری بەرەڤانی و پشتیوانیی هێزە چەکدارەکانی ئێران سەرلەئێوارەی دوێنێ یەکشەممە لەڕێوڕەسمی ئیمزاکرانی تەبایی نامەی هاوکاری لەگەڵ وەزارەتی ڕێگاوبان و شارسازیی ئێران لە تاران، گوتی: ئەمڕۆ، گەلی ئێران لەبارودۆخێکدا بایکۆتەکان تەحەمول دەکا کە زۆربەی خەڵک پێویستیان هەیە بە دەرمان، زانست وتەکنۆلۆژیا و دوژمنان لەوەها بارودۆخێکدا ئەوپەڕی هەوڵیان خستەگەڕ هەتا گەلی ئێران بێ بەش بکەن لە سەرەتاییترین مافە ئاساییەکانی.

سەرتیپ حاتەمی گوتیشی: هەوڵی دوژمنان بۆ بەچۆکداهێنانی گەلی ئێران، بێگومان بێ ئاکام دەبێ چونکە ئێرانییەکان ئەوەیان بۆ دەرکەوتووە کە پێملبوون لەهەمبەر ئەو جۆرە بونەوەرە دڕندەو دوژمنکارانە، جگە لە سەرشۆڕی و بن پێکرانی مافەکانیانی بەدواوە نابێ.

وەزیری بەرەڤانیی ئێران هەروەها بەئاماژە بەوەی کە تاران بایکۆتەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا لەدژ بانکە ئێرانییەکان، هەرگیز بەئەژمار ناهێنێ، ڕایگەیاند: ئامانجی دوژمنان لە بایکۆت کردنی ئێران، پێش گرتن بە پرۆسەی هەناردەی وڵاتە.

 

سەرپەیڤ