تشرینی یه‌که‌م 14, 2020 15:28 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی: دە ساڵ بایکۆتی ستەمکارانە یەکشەممەی داھاتوو  ھەڵدەگیردرێت

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە ١٨ی ئۆکتۆبەر ڕۆژی کۆتایی ھاتنی بایکۆتی چەکەمەنیانەی سەر ئێرانە، پێی داگرت،دە ساڵ بایکۆتی ستەمکارانەی چەکەمەنی یەکشەممەی داھاتوو ھەڵدەگیردرێت.

«حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بە دەربڕینی ئەمەی کە تاران چوار ساڵی ڕەبەقە لە سەر ئەم بابەتە لەگەڵ ئەمریکادا بەشەڕ ھات، وتیشی: ئەمریکا چوار ساڵە ھەوڵ دەدات ھەتا ھەڵگیرانی بایکۆتی ستەمکارانەی چەکەمەنی لە سەر ئێران ڕوو نەدات، بەڵام ١٨ی ئۆکتۆبەر جارێکی تر ئەمریکا شکست دێنێ.

ڕۆحانی وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە ھەڵگیرانی بایکۆتی ستەمکارانەی چەکەمەنی لە بەر خۆڕاگریی گەلی ئێران مسۆگەر دەبێ، وتیشی: لە ڕۆژی یەکشەممەوە ئێران دەتوانێ لە ھەرکەس کە بیھەوێت چەک بکڕێت و بە ھەر کەسێکیش کە پێی خۆشە چەک بفرۆشێت.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ھەروەھا وێڕای ئاماژە کردن بە شکستی پەیتاپەیتای ئەمریکا وتی: ئەمریکا لە ھەموو بوارێکدا بە تایبەت لە بەرامبەر گەلانی ئێران،فەلەستین، عێراق و سووریا شکستی ھێناوەو تۆسقاڵێک سەرکەوتنیشی دەست نەکەوتووە.

 

سەرپەیڤ