تشرینی یه‌که‌م 27, 2020 12:44 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی زەریف بەرامبەر بە بایکۆتە تازەکانی ئەمریکا دژی ئێران

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران وێڕای بڵاو کردنەوەی توییتێک لە ھەمبەر بایکۆتەکانی تازەی واشێنگتۆن دژی تاران کاردانەوەی پیشان دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لە توییتەکەی دا وتیشی: ڕاوێژکاری ئاسایشتی نیشتیمانیی ئەمریکا، «ڕابێرت ئۆبراین» ئەوەی قەبووڵ کردووە کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە توانایی بایکۆتکردنەکانی بۆ داسەپاندنی کوێرەوەریی زیاتر بە سەر جەماوەری ئێراندا زیاتر لە ڕادەی خۆی کەڵکی وەرگرتووە.

ناوبراو وتووشیەتی: کاتی ئەوە گەییشتووە کە ئەمریکا دان بەوەدا بنێ کە وەک بەنگییەک ڕامۆی بایکۆتکردن بووە.

زەریف پێشی داگرت: ئەو ڕامۆو ڕاھاتنە لە خۆتان دوور خەنەوە، شەڕی ئابووریی زیاتر دژی ئێران بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکان کنەی کەمتری بەدواوە دەبێ نەک زیاتر.

وەزارەتی گەنجینەکانی ئەمریکا ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە وەزارەتی نەوتی ئێران و ڕێکخراوەکانی ھاوپەیوەندی و ھەروەھا بیژەنی نامداری زەنگەنە وەزیری نەوت و چەند کەسایەتییەکی دیکەی ھاوپەیوەند بە وەزارەتی نەوتی ئێرانی خستەنێو پێڕستی بایکۆتەکانیەوە کە ئامێرێکی پڕوپاگەندە بۆ ھەڵبژاردن دێتە ئەژمار.

سەرپەیڤ