شه‌ڕ و پێکدادانی قورس له نه‌سیبه‌ینی تورکیا
تشرینی یه‌که‌م 03, 2015 11:52 Asia/Tehran
سه‌رچاوه هه‌واڵییه‌کانی تورکیا باس له شه‌ڕ و پێکدادانی قورسی نێوان ئه‌ندامانی پارتی کرێکارانی کوردستان(په‌که‌که) و هێزه حکومه‌تییه‌کان له‌شاری نه‌سیبه‌ین له پارێزگای ماردین له باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا ده‌که‌ن.
به‌پێی ڕاپۆری ماڵپه‌ڕی ڕۆژنامه‌ی ملییه‌ت چاپی تورکیا، له شه‌وی هه‌ینیه‌وه به‌کاتی خۆجێیی هاوکات له‌گه‌ڵ ده‌سپێبوونی شه‌ڕو پێکدادانی قورسی نێوان په‌که‌که‌و هێزه حکومه‌تییه‌کانی تورکیا، ده‌نگی ته‌قه‌و ته‌قینه‌وه، زۆرێ له گه‌ڕه‌که‌کانی نه‌سیبه‌ینی داگرت.پارێزگاری ماردین له به‌یاننامه‌یه‌کدا ڕایگه‌یاند؛ ژنێک که له‌ئه‌ندامانی په‌که‌که بوو، له شه‌ڕ له‌گه‌ڵ هێزه حکومه‌تییه‌کان کوژرا.
هێزه حکومه‌تییه‌کان ، بڕێکی زۆر چه‌ک و مادده‌ی ته‌قینه‌وه‌ییان له نه‌سیبه‌ین دۆزییه‌وه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆره، یاساوڕێساکانی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ که له دوێنێوه له نه‌سیبه‌ین جێ به‌جێ کراوه، هه‌روا به‌رده‌وامه.