نیسان 29, 2024 09:30 Asia/Tehran

پۆلیسی دژەتیرۆری تورکیا سی و هەشت کەسی قۆڵبەست کرد بە تۆمەتی هاوکاری کردنی داعش.

هێزی پۆلیسی دژەتیرۆری تورکیا ، دەستی دایە گرتنی سی و هەشت کەس لە شەش پارێزگای جۆراوجۆری تورکیا بە تۆمەتی هاوکاری کردنی گرووپی تیرۆریستیی داعش. عەلی یەرلی کایا وەزیری ناوخۆی تورکیا بە بڵاو کردنەوەی ئاگادارینامەیەک ڕایگەیاند کە لە هەڵمەتی "بۆزدۆغان" دژ بە گرووپی تیرۆریستیی داعش  لە شەش پارێزگای ئەم وڵاتە سی و هەشت کەسیان گرتووە. یەرلی کایا وتیشی کە شەش کەس لەو تۆمەتبارانە لە ئەدەنە، یەک کەس لە ئایدین، سێزدە کەس لە چوروم، دوو کەس لە گازی ئەنتێپ، چوار کەس لە قەیسەرییە و دوازدە کەس لە مێرسین دەستیان بە سەردا گیراوە.

هەواڵدەریی ئاناتوولی را یگەیاندووە لەو هەڵمەتەدا دەست گیراوە بە سەر ڕادەیەک بەڵگەی دیجیتاڵی ئەو تۆمەتبارانەیش. 

سەرپەیڤ