چاووش ئۆغلو : یەک لە چواری دیپلۆماتەکانی تورکیا لە سەرپۆستەکانیان وەلا نراون
وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند ئانکارا چالاکیی یەک لە چواری دیپلۆماتەکانی بە تاوانی پێوەندی لەگەڵ کودەتا ناکامەکەی ساڵی ڕابردووی زایینی هەڵپەساردووە .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، مەولوود چاووش ئۆغلوو، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە کۆبوونەوەی بووجەی وەزارەتخانەکەی لە ئانکارا وتی هەلپەسێردرانی ئەو تاقمە لە دیپلۆماتەکان بە گوێرەی " بەڵگەی جێی بڕوا" بووە.
ئەو وتیشی ، ژمارەی کەسانێک کە دەگەڕێنەوە سەر پۆستەکانی خۆیان نیشان ئەدات کە ئەو وەزارەتخانەیە هەلەی نەکردووە . دوا بە دوای کودەتای ژوئیەی ٢٠١٦ لە تورکیا ،پاکتاوکردنی بەربڵاو لە ئاستی دادەڤانی، ئاسایشی ، دیپلۆماتیک و تەنانەت فێرکاری و پەروەردە و دەڤەرەکانی ئاکادمێک لە تورکیا دەستپێکراوە کە ڕەخنەی کۆمەڵگەی نێو دەوڵەتی بە دواوە بووە و ڕەجەب تەیب ئەردوغان، سەرۆک کۆماری تورکیا تۆمەتبار بە بتەو کردنەوەی بناغەکانی حکوومەتێکی دیکتاۆری دەبێت . چاووش ئۆغلوو کە لە کۆبوونەوەی هاوپێوەند بە کارو باری بووجەی وەزارەتخانەی خۆی قسەی دەکرد وتی هەڵپەسێردرانی ئەو کەسانە لە سەر پۆستەکانیان بە گوێرەی " بەڵگەی جێی بڕوایە". ئەمەو لەلایەکی ترەوە ، شەست کاربەدەستی ئاسایشی پێشووی تورکیا لە ستانە جۆر بە جۆرەکان بە تاوانی پیوەندی لەگەڵ کودەتا قۆڵبەست کراون.
دادئەستینی تورکیا لە درێژەی دۆسییەی خەباتی دژی هۆکارانی ڕێکخراوی فەتحۆڵڵاگویلەن -کە لە ڕوانگەی ئانکاراوە ترۆریستییە- حوکمی قۆڵبەستکرانی ١٠٨ کاربەدەستی پیشووی ئاسایشی لە ٣٠ ستاندا دەرکردبوو کە لەم ژمارەیە تابە ئێستا ٦٠ کەس قۆڵبەست کراون.
دەوڵەتی تورکیا بە فەرمانی " رەجەب تەیب ئەردوغان" سەرۆک کۆماری تو رکیا ، ویڕای بەڕێوە بردنی دوخی نائاسایی ، زیاتر لە ٥٠ هەزار کەسی قۆڵبەست کردووە و نزیک ١٥٠ هەزار کەسیشی لە کاروباری دەوڵەتی دەرکردووە .