ته‌مووز 01, 2018 18:57 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی بەرلین بەداخرانی قوتابخانەیەکی ئاڵمانی لە تورکیا

وەزارەتی دەرەوەی ئاڵمان داوای لە حکومەتی تورکیا کرد، شیکاری بخاتەڕوو لەبارەی داخستنی قوتابخانەی ئەڵمانییەکان لە شاری ئەزمیر .

تەلەفزیۆنی ئاڵمان راپۆری دا، دەوڵەتی ئانکارا بێ خستنەڕووی هیچ هۆیەک قوتابخانەی ئاڵمانییەکانی لەشاری ئەزمیر لەڕۆژاوای تورکیا داخستووە.

"دیرەک فیلیپی" بەرپرسی قوتابخانەی ئاڵمانی وێڕای دەربڕینی بێ ئاگایی لە کردەی تورکیا وتی: :ئێستا ئێمە لەرۆژانی پشوودانی هاوینین و ئەوەندەی ئاگادار بین هەردەم هەوڵمان داوە یاساوڕێسا یاساییەکانی تورکیا لەبەرچاوبگرین".

تەلەفزیۆنی ئاڵمان لەدرێژەی هەواڵەکەیدا باسی ئەوەی کردووە کە وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە پاش ئاگاداربوون لە کردەی تورکیا لەمەڕ داخستنی قوتابخانەیەک لەشاری ئەزمیر داوای لە حکومەتی تورکیا کرد لەکورتترین کاتی مومکیندا لەوبارەوە هۆکار بخەنەڕوو و شیکاری پێویست بدەن.

ئەو کردەی تورکیا دەتوانێ ببێتە مایەی تێکچوونی دووبارەی پەیوەندیی نێوان بەرلین و ئانکارا.

پەیوەندییەکانی ئاڵمان وتورکیا بەرەوڕووی کێشەی قووڵە لەبەر هۆی وەک ؛ ڕەخنەی ئانکارا لە بەرلین لەبەر ئەنجام نەدانی کردەیەکی شیاو لەدژ پەکەکە، ناکۆکی لەسەر نیشتەجێکرانی کۆچبەران، هەڵس وکەوت نەکردنی دەوڵەتی ئاڵمان لەگەڵ تاقمی گولەن لە کودەتای ناسەرکەوتووی ٢٠١٦ لەتورکیاو ڕێگەنەدان بۆ بەڕێوەبردنی میتینگی پڕووپاگەندەیی بۆ کۆپرسیی گۆڕینی بڕگەکانی دەستووری تورکیا لە ئاڵمان .

سەرپەیڤ