سه‌رۆک کۆماری تورکیا ماڵ ئاوایی لە ئەمریکا کرد
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا ڕوو لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند : ئەو شەڕە بازرگانییەی ئەمریکا بێ وەڵام نامێنێتەوەو بەو ھاوبەش و ھاوپەیمانه ستراتیژییه‌ی کە پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتێکی 81 ملیۆن کەسیدا دەکاتە قوربانی دەڵێین ماڵئاوا .
سه‌رۆک کۆماری تورکیا هه‌ڕه‌شه‌ی بچڕاندنی په‌یوه‌ندییه هاوبه‌شه ستراتیژییه‌کانی له ئه‌مریکا کرد و جه‌ختیکرده‌وه که ئه‌و شەڕە بازرگانییه‌ی وا واشێنگتۆن دژی ئانکارا وەڕێی خستووە بێ وەڵام نامێنێتەوە.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا له وتارێکدا له شاری ترابزۆن،رایگه‌یاند: ئه‌و شەڕە بازرگانییه‌ی وا واشێنگتۆن دژی ئانکارا وەڕێی خستووە بێ وەڵام نامێنێتەوە و ئێمەش لە لایەن خۆمانەوە بەو ھاوبەش و ھاوپەیمانه ستراتیژییه‌ی کە پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتێکی 81 ملیۆن کەسیدا دەکاتە قوربانیی رێکخراوێکی تیرۆریستی، دەڵێین ماڵئاوا.
سه‌رۆک کۆماری تورکیا وتیشی: ئه‌وه‌ی به هاندان و هه‌وڵی کوده‌تا پێیان نه‌کرا، ئێستا ده‌یانوێت به پاره بیکه‌ن، ئه‌مه‌ش به ئاشکرا پێی ده‌وترێت جه‌نگی ئابوری، تورکیا مل بۆ هه‌ڕه‌شه‌کانتان نادات و ئاماده‌ی هه‌موو ئه‌گه‌رێکی ئابورییه، ئێمه ته‌سلیم نابین، ئه‌گه‌ر به دۆلاره‌کانتان هێرشمان بکه‌نه‌سه‌ر، به‌دوای رێگه‌ی تردا بۆ راییکردنی کاروباره‌کانمان ده‌گه‌ڕێین.
سه‌رۆک کۆماری تورکیا پێشی داگرت: ئەگەر کەسانێک ھەبن وا پێیان وابێت کە بابەتەکە دراوی بیانی، دادگایی کردنی قەشە، باجی ئەلەمنیۆم و ئاسنە وا باشترە ھەرچی زووتر بەخۆیاندا بێنەوە .
ئەردوغان وەک دەستنیشان کردنی ڕێگایەکی تازە بۆ دەرباز بوون لەو قەیرانەی ئێستاش ڕایگەیاند:بە کردنەوەی بازاڕی نوێ و بەستنی ھاوپەیمانی و ھەماھەنگیی نوێ، وەڵامی ئەو کەسانە دەدەینەوە کە شەڕی ئابووریان لە دژی وڵاتەکەمان و جیھان ھەڵگیرساندووە.
سەرۆک کۆماری تورکیا ھەروەھا وێڕای ئاماژە کردنی دووبارە بۆ وەڕێ خرانی شەڕی ئابووری لە جیھاندا لە لایەن داناڵدترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکاوە جەختی کرد: تورکیا خەریکی بەستێن خۆشکردنە بۆ سات و سەودا کردن بە پارەی نیشتیمانی لەگەڵ ئێران و ڕووسیاو چین و ئۆکرانیا وەکوو کۆمەڵە وڵاتێک کە زیاترین بارستایی بازرگانیی لەگەڵیاندا ھەیە.
ئەردوغان پێشی داگرت: ئەگەر بێتوو وڵاتانی ئەورووپاش خوازیاری خۆڕاپسکاندن لە دۆلار بن ئامادەیە لەگەڵ ئەوانیش دا ھەر بە ھەمان شێوە کاری بازرگانی بکات.
جێگای ئاماژەیە پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ ئەمریکا لە ماوەی ساڵانی ئەم دواییە لە بەر کێشەگەلێکی وەک پشتگریی سەربازییانەی واشێنگتۆن لە شەڕڤانانی کوردی سووریا، ڕادەست نەکردنەوەی فەتحوڵڵا گوێلەن کە تورکیا بەگەڵاڵەداڕێژی سەرەکیی کودەتا ناسەرکەوتووەکەی ١٥ی ژوولای٢٠١٦ی تورکیای دەزانێ، ھەڕەشەی بایکۆت کردن لە بەر کڕینی سیستێمگەلی موشەکیی ئێس چوارسەد لە ڕووسیاو ھەروەھا قۆڵبەست کرانی قەشەیەکی ئەمریکی لە تورکیا، ئاڵۆزتر بووە.