May 02, 2024 12:00 Asia/Tehran

هێزە ئاسایشییەکانی تورکیا، چل و یەک گومانلێکراوی هاوپێوەند بە تاقمی ترۆریستیی داعشیان قۆڵبەست کرد.

"عەلی یێرلی کایا" وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، ئەو کەسانە نیوەشەوی ڕابردوو لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی هاواهەنگی هێزەکانی ڕێکخراوی هەواڵگریی(میت) و پۆلیسی ناسراو بە "ئۆپراسیۆنی بوزدۆغان-٣٤" لە دوانزە پارێزگا قۆڵبەست کراون.

دوو رۆژ لەمەوبەریش، هەشت گومانلێکراوی داعشی لەگەڵ بڕێکی هەرەزۆری ماددە کیمیاییەکان بۆ چێکردنی بۆمب، لە ناوچەی "بیکوز"ی ئەستەمووڵ گیرابوون.

بەقسەی یێرلی کایا ، ئەو کەسانە بەتەما بوون لە رۆژی جیهانیی کرێکاردا، هەوڵێکی ترۆریستیی ئەنجام بدەن.

لە یازدە مانگی ڕابردوودا و لە هەزار و٣٥٧هێرشی ئەنجامگرتوو بەدژ گرووپی ترۆریستیی داعش، سێ هەزار و٢٣٠گومانلێکراوی داعشی قۆڵبەست کران، ٧٠٣گیراو زیندانی کران و٦١٩گیراویش بەبڕیاری کۆنترۆڵی دادەوانیی ئازادکراون و لێکۆڵینەوەی دادەوانی لەبارەی باقی گومانلێکراوانیش بەردەوامە.

سەرپەیڤ