دانوستانی ئه‌مریکاو تورکیا سەبارەت بە پاڵپشتیی له کوردەکانی سووریا
سه‌رۆکی ئه‌رکانی هاوبه‌شی سوپای ئه‌مریکا هەواڵی دا له دانوستانی داهاتووی واشنتۆن و ئه‌نقه‌ره سه‌باره‌ت به پاڵپشتی وڵاتەکەی له کورده‌کانی سووریا‌و ناردنی چه‌ک بۆ ئه‌و هێزانه .
به پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له سپۆتنیک، جۆزێف دانفۆرد، سه‌رۆکی ئه‌رکانی هاوبه‌شی سوپای ئه‌مریکا رایگه‌یاند که وه‌زیرانی به‌رگری ئه‌مریکا و تورکیا له ئه‌ورووپا کۆده‌بنه‌وه و پرسی ناردنی چه‌ک و چۆڵ بۆ کورده‌کانی سووریا لێکده‌ده‌نه‌وه.
جۆزف دانفۆرد له کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا که له واشنتۆن به‌ڕێوه‌چوو، وتی: جیمز مه‌تیس، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ فکری ئیشیک هاوتای تورکیای خۆی له ئه‌ورووپا دیدار ده‌کات و باس له‌م پرسه‌ش ده‌که‌ن.
پێشتر ئه‌مریکا فه‌رمانی ناردنی چه‌کی قورسی وه‌ک خومپاره و تیرباری بۆ کوردی سووریا ده‌رکردووه.به‌ڵام تورکیا ناڕازیه و داوا ده‌کات چه‌ک به یه‌په‌گه نه‌درێت و به تیرۆریستیان ده‌زانێ.