کانونی دوھەم 17, 2018 12:55 Asia/Tehran
  • تیلێر سۆن: گەف وگوشاربۆ سەرکۆریای باکووری درێژەیان دەبێت

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جەختیکردەوە گوشارەکان بۆ سەر کۆریای باکووری تا کاتێک ئەم وڵاتە لە بەرنامەکانیی ناڤۆکیی خۆی دەستهەڵنەگرێت درێژە پێئەدات.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری مێهر،"ڕیکس تیلێرسۆن" ڕۆژی سێی شەممە لە کۆبوونەوەی " ئاسایش و پاوەجێی لە دوورگە"  لە وەنکۆوێری کەنادا، کۆریای باکووری  بە ئەنجامدانیی کردەوەی دنە دەرناە تۆمەتبار کرد و وتی: بایکۆتەکانی پیونگ یانگ تا کاتێک کە کۆریای باکووری بریارێکی جیددی بۆ پاککردنەوەی نیمچە دوورگەی کۆریا لە چەک و چۆڵی ناڤۆکی نەگرێتەوە درێژەی دەبێت .

 وەیزیر دەرەوەی ئەمریکا هەروەها لە هەموو وڵاتان بە اتیبەتی ڕوسیا و چین داوایکرد بایکۆت کردنەکانیی ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕیکخراوی نەتەوەکان دژی پیونگ یانگ بە تەواوەتی جێبەجیبکەن.

 وەزیرانی دەرەوە و کاربەدەستانی پایەبەرزی ٢٠ وڵاتی جیهان( وڵاتانی لاگری کۆریای باشووری) رۆژی سێی شەممە لە وەنکۆوێری کەنادا، ڕیگاکانیی زۆرتر کردنەوەی گوشاری ئابووری و سیاسی  بە سەر کۆریای باکوورییان لێکدایەوە . کۆریای باکووری لە مانگەکانیی ئەمدواییە بەجاران بە گوشار و هەوڵی ئەمریکا بە بیانووی ئەنجامدانیی تاقیکارییەکانیی مووشەکی و ناڤۆکی لە لایەن ئەم وڵاتە، ئەنجوومەنی ئاسایش و یەکێتی ئەوروپاوە بایکۆت کراوە.

 واشنگتۆن و هاوپەیمانەکانیی کە رۆڵی سەرەکییان بووە لە تاوسەندنی ئالۆزییەکان لە نیمچە دوورگەی کۆریا، بەردەوام خوازیاری ڕاگیرانیی تاقیکارییە سەربازی و ناڤۆکییەکانیی کۆریای باکوورین. بەڵام پیونگ یانگ بە جاران جەختیکردووە تا کاتێک کە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیی درێژە ئەدەن بە هەرەشەکانیان دژی کۆریای باکووری ، ئەم وڵاتەیش درێژە ئەدات بە هێزمەند کردنەوەی توانایی سەربازی و توانایی پەلاماری دەستپێشخەرانەی خۆی دا .

 

سەرپەیڤ