نیسان 26, 2018 11:44 Asia/Tehran
  • هەڕەشەی توندی دۆناڵد ترەمپ لە وڵاتانی عەرەبی دەڤەری کەنداوی فارس

سەرۆک کۆماری ئەمریکا وتی: ژمارێک وڵاتی عەرەب بەبێ داکۆکیی واشنگتۆن بەردەوام نابن .

بەپێی ڕاپۆری کەناڵی ڕووسیا ئەلیەوم؛ دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا دوێنێ چوارشەممە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ ئێمانۆئێل مەکرۆنی هاوشانە فەڕەنسییەکەی وتی: ژمارێک وڵاتی عەرەب بێ پشتگریی واشنگتۆن ناتوانن تەنانەت حەوتەیەکیش درێژە بەژیانی خۆیان بدەن، بۆیە دەبێ باجی ئەو کارەیان بدەن.

ترەمپ بێ ناوبردنی وڵاتێک کە بەقسەی ناوبراو واشنگتۆن داکۆکی لێیان کردووە، وتی: واشنگتۆن حەوت تریلیۆن دۆلاری بۆ بەرگریی لە وڵاتانی دەوڵەمەند خەرج کرد و بەزوویی سەربازانی ئەمریکی لەناوچە جێی خۆیان دەدەن بەهێزە سەربازییەکانی ئەو وڵاتانە.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا پێشتریش هێرشی کردبۆسەر وڵاتانی دەڤەری کەنداوی فارس بەتایبەت عەرەبستان وئیمارات لەبەر نەدانی پارەی پێویست بۆ شەڕی دژ بەگرووپی تیرۆریستیی داعش لە سووریا.

ئەمریکا بەهاوبەشیی فەڕانسەو بەریتانیا، ١٤ی ئاڤریل بەبیانووی پەلاماری شیمیایی سەر ناوچەی دوما لەگردووپەڕی دەمشق و تۆمەتبارکردنی حکومەتی سووریا لەو پەلامارە بانگەشەبۆکراوە، بێ ئیزنی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان هێرشیان کردەسەر ئەو وڵاتە.

سەرپەیڤ