تشرینی یه‌که‌م 19, 2016 12:47 Asia/Tehran
  • پێشڕەویی هێزە ئێراقییەکان لە موسڵ ونیگەرانی لەمەڕ پیلانگێڕیی ئەمریکا

سوپای ئێراق ناوچەگەلێکی لەباشووری موسڵ لەچنگ داگیرکەرانی ڕەشەکوژی داعش ڕزگار کرد.

بەرپرسانی پارێزگای نەینەوا لەباکووری ئێراق، رۆژی سێ شەممە ڕایانگەیاند، پۆلیس و هێزە زرێپۆشەکانی سوپای ئێراق، چوونەتە ئەو ناوچانەی لەدەست داگیرکەرانی داعشدا بوون لە باشووری شاری موسڵ.

سەرتیپ رائید شاکر جەودەت، سەرکردایەتی پۆلیسی فێدراڵی ئێراق وتی؛ ٣٥٢کیلۆمیتری چوارگۆش لە ناوچەکانی باشووری شاری موسڵ لە چوارچێوەی نەبەردی ڕزگارکرانی ئەو شارە کە لەبەیانی رۆژی دووشەممەوە دەس پێ بووە، پاکتاو و ڕزگار کراوە.

لەوبارەوە، سەعد حەدیسی وتەبێژی حکومەتی ئێراقیش بەئاماژە بەوەی کە ڕزگارکرانی موسڵ گرێدراوی ڕەوتی هەڵمەتی سەربازییە، پێی داگرت؛ سوپای ئێراق لەهەوڵی ئەوەدایە موسڵ لە خێراترین کاتی مومکیندا لەچنگ تیرۆریستانی داعشی ڕزگار بکات.

ئۆپراسیۆنی ڕزگارکرانی موسڵ سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەممە بەفەرمی دەس پێ کرا. لەو ماوەداهێزە سەربازی و ئاسایشییەکانی ئێراق بەپشتگریی هێزی حەشدی شەعبی و هێزە پشتیوانەکانی دیکە، سەرکەوتنگەلی بەرفراوانی لەدژ گرووپی ڕەشەکوژی داعش بەدەست هێناوە. بەڵام لەحاڵێکدا کە هەموو سەنەدو بەڵگەکان پێشاندەری سەرکەوتنی بەرفراوان و گشتداگری ئێراقییەکان لە نەبەرد لەگەڵ تیرۆریستانە لەئێراق و هەڵوێستی بەرپرسانی ئێراقی، جەخت کردنەوە لەسەر شکست دانی داعشە، کاربەدەستانی هەندێ حکومەتی ڕۆژاوایی لەوان وەزیری بەرگریی فەرانسە، دەڵێن، هەڵمەتی موسڵ لەوانەیە چەندین مانگ درێژە پەیدا بکات کە ئەو هەڵوێست گرتنانە، پێشاندەری ئامانجە شاراوەکانیانە.

بێگومان، بە درێژبوونەوەی ماوەی نەبەردی  ڕزگارکردنی موسڵ و تەگەرەنانەوەکانی هاوپەیمانی دژەداعش بەسەرکردایەتی ئەمریکا لەڕەوتی کردەی لێبڕاوانەی ئێراقییەکان بۆ شکست پێدانی خێرای داعش لە ئێراق، هەلی پێویست دەڕەخسێنێ بۆ هەڵاتنی تیرۆریستان بەرەو ناوچەکانی دیکەی ئێراق و تەنانەت سوریا.

ئەوە لەحاڵێکدایە کە درێژخایەن بوونی نەبەردی ڕزگارکرانی موسڵ دەرفەتی پێویست دەخاتە بەردەم تیرۆریستان بۆ نوێ کردنەوەی هێز و توانایان و پڕچەک کرانی زیاتریان.

لەلایەکی دیکەوە، حکومەتە ڕۆژواییەکان هەروەها بە درێژکردنەوەی ماوەی نەبەردی ڕزگارکرانی موسڵ بەکردەوە لەهەوڵی ئەوەدان هەتا بوار خۆش بکەن بۆ بێ بایخ کردنی ئامانجەکانی ئەو نەبەردە چەسپاندنی دۆخی تیرۆریستن لە بەشگەلێکی موسڵدا.

لەو ئاراستەدا لەحاڵێکدا کە دەگوترێ کە هاوپەیمانی ئەمریکی دژەداعش ، داخستنی هەموو ڕێگاکانی دەربازبوونی تیرۆریستانی داعش لەباکووری ئێراق بەرەوسووریای گرتووەتە ئەستۆ بەڵام هەواڵ و ڕاپۆرەکان باس لە ڕێککەوتنی ئەمریکاو عەرەبستان دەکەن لەسەر بردنەدەری دەس و پێوەندییەکانی داعش لە موسڵ و ناردنیان بۆ سوریا.

لە درێژەی سیاسەتی دوژمنکارانەو دەستێوەردەرانەی ئەمریکا لە ئێراقدا کە لەچەند مانگی ڕابردوودا ڕەهەندو لایەنی بەربڵاوتری بەخۆوە گرتووە، ماوەیەک لەمەوبەر ژمارێک لە ئەندامانی کۆنگرەی ئەمریکا گەڵاڵەیەکیان خستەڕوو کە تێیدا باسی ئەوە کراوە کە پارێزگای نەینەوا بکرێ بە ناوچەیەکی سەربەخۆ بۆ ئایین و لایەنە جیاجیاکانی بەپشتگری ناوچەی کوردستانی ئێراق. لەقاودرانی گەڵاڵەکانی ئەمریکا بۆ دابەشکرانی ئێراق لەگەڵ ئامادەبوونی بەرفراوانی هێزی سەربازی ئەمریکا لە ئێراقدا بەبیانووی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم سەلمێنەری ئەوەیە کە ئێراق هەروا بەرەوڕووی جم و جۆڵ و گەڵاڵە گوماناوییەکان لەلایەن ئەمریکایە. بەهەرحاڵ گۆڕانکارییەکانی ئێراق ، هۆشیاری ئێراقییەکانی لەمەڕ ئامانجەکانی پشتی پەردەی جم و جۆڵی حکومەتە ڕۆژاواییەکان و حکومەتە کۆنەپەرستەکانی عەرەب لەچوارچێوەی پێکهاتەی بەناو دژە داعش لەڕەوتی نەبەردی ڕزگارکرانی موسڵ، دووهێندە کردووەو بەسەرنجدان بەو ڕاستییەیە کە بەرپرسانی ئێراقی پێدادەگرن لەسەر پاڵپشتی زۆرتریتوانست  وتوانا ناوخۆییەکان لە ئەنجامدانی هەڵمەتی دژبە داعش.

بێگومان لە وەها بارودۆخێکدا یەکڕیزی و هاودەنگی ئێراقییەکان، بەتایبەت گرنگیدان بە ڕوانگەی مەرجەعەکانی باڵای ئێراق کە دەورێکی دیاریکەریان بووە لە سەرگرتن وپێکهاتنی ناوەندەکانی خۆڕاگری لەهەمبەر داعشدا لە ئێراق، دەتوانێ بوارخۆشکەر بێ بۆ بردنە پێشی خێرای نەبەردیی ڕزگارکرانی موسڵ و پووچەڵ کردنەوەی پیلانگێڕییەکانی ڕۆژاوا لەکەڵک وەرگرتن لە ئامرازی تیرۆریزم لەڕەوتی ئامانجە دوژمنکارانەکانی لەئێراقدا.