تشرینی یه‌که‌م 19, 2016 16:39 Asia/Tehran
  • حکومەتی عێراق مانگانە 500 ملیۆن دۆلار بۆ هەولێر دەنێرێت

بڕیارە رێککەوتنی هەولێر و بەغدا لە ساڵی 2014 کارا بکرێتەوە حکومەتی بەغدا مانگانە 500 ملیۆن دۆلار رەوانەی هەرێمی کوردستان بکات.

به بە گوێرەی راپۆری ماڵپەڕی سپی میدیا ، ئەمرۆ چوارشەممە 19/10 عەبدولجەبار لعێبی، وەزیری نەوتی عێراق بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاندووە، کە هیچ ناکۆکییەک لە نیوان هەولێر و بەغدا لەبارەی هەناردەکردنی نەوت نەماوە.

عەبدولجەبار لعێبی هەروەها رایگەیاندووە، کە هەفتەی داهاتوو سەردانی هەولێر دەکات و لەگەڵ ئاشتی هەورامی، وەـیری سامانە سروشتییەکان و بەرپرسانی دیکەی باڵای حکوومەتی هەرێمی کوردستان تاوتوێی کاراکردنەوەی رێککەوتننامەی نەوتیی ساڵی 2014 دەکەن.

بەپێی رێککەوتنی هەولێر و بەغدا لە ساڵی 2014، پێویستە حکوومەتی هەرێمی کوردستان رۆژانە بڕی 150 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی حکوومەتی عێراق بکات و لە بەرامبەریشدا، حکوومەتی عێراق مانگانە 500 ملیۆن دۆلار بۆ هەولێر دەنێرێت.