کانونی دوھەم 19, 2017 16:36 Asia/Tehran
  • ڕۆژهەڵاتی موسڵ لە سەروبەندی ڕزگار کرانی  تۆکمەوتەواوە لە ژێر ڕکێفی داعش

ڕێکخراوەی خەباتی دژی تیرۆریزم لە عێراق ڕایگەیاند کە هێزەکانی سەربەم ڕێکخراوەیە کۆنترۆڵی ڕۆژهەڵاتی موسڵی بە یەکجاری گرتووەتە دەست.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، سەرلەشکەر عەبدولغەنی ئەسەدی سەرۆکی ڕێکخراوەی خەباتی دژی تیرۆریزم لە عێراق ڕۆژی چوارشەممە وتی : هێزەکانی خەباتی دژی تیرۆریزم لە عێراق لە هەڵمەتی ڕزگار کردنی موسڵ لە ڕووی جێبەجێ کردنی یاساوڕێسای شەڕو ڕەچاو کردنی مافی مرۆڤ سەرکەوتووانە جوڵاونەتەوە.

ئەسەدی وتیشی: گەڵاڵەگەلێکیش بۆ ڕزگار کردنی ڕۆژئاوای موسڵ لەژێر ڕکێفی تیرۆریستانی داعش لەبەرچاو گیراوە.

سەرتیپی ستاد عەبدولئەمیر ڕەشید یارەڵڵا سەرکردایەتیی گشتی هەڵمەتی ڕزگار کردنی موسڵیش ڕایگەیاندووە: موسڵ هێشتا بەتەواوی لەژێر ڕکێفی داعش ڕزگار نەکراوە.

بەرلەمەش سەرکردایەتیی هەڵمەتی نەینەوا ڕایگەیاند بوو کە هێزەکانی عێراق گەڕەکی فەیازە دوو ، ئەلئەسریە، گردی نرکاڵ، لە باکووری موسڵ و مزگەوتی دەولە کەبیر لە ڕۆژهەڵاتی موسڵیان ڕزگار کردووەو گەییشتوونەتە گەڕەکی ئەلعەرەبی.

سەرچاوە ئاسایشتییەکان لە پارێزگای نەینەواش ڕایگەیاند، تاقمی تیرۆریستی داعش داوای یارمەتی و دابین کردنی بەلەم بۆ هەڵاتن لە ڕۆژهەڵاتی موسڵی لە سەرکردەکانی خۆی لە گەڕەکەکانی ڕۆژئاوای موسڵ کردووەو بۆ یەکەم جار دانی بە شکست هێنانی پێکدادانەکانی لە ڕۆژهەڵاتی موسڵ دا ناوە.

هەڵمەتی ڕزگار کردنی شاری موسڵ لە ژێر ڕکێفی تیرۆریستانی داعش لە حەڤدەی ئۆکتۆبەری دووهەزارو شانزەوە دەستی پێ کراوە. موسڵ دووهەم گەورەشاری عێراقە کە لە ژوئەنی دووهەزاوچواردەوە لە لایەن تاقمی تیرۆریستی داعشەوە داگیر کراوە.