شوبات 23, 2017 16:33 Asia/Tehran
  • پێداگری عەبادی لەسەر پاراستنی گیانی خەڵکی سڤیلی ئێراقی نیشتەجێ لە ڕۆژاوئای مووسڵ لەلایەن هێزە سەربازیەکانەوە

سەرۆک وەزیرانی ئێراق پێداگری کرد لەسەر پاراستنی گیانی خەڵکی سیڤیلی وڵاتەکەی لە ڕەوتی ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنی ڕۆژئاوای مووسڵ لەچنگ تاقمی تیرۆریستی داعش .

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیۆن، حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراق بە ئاماژەدان بە ئۆّراسیۆنی  گرینگی ئازاد کردنی ڕۆژاوای مووسڵ لە دەستی داعش ، وتی : ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی ڕۆژاوای مووسڵ  سەرباری گرفتەکان، خێراتر لە بەرنامەکانی لەپێش دا دیاریکراو، دەڕواتە پێش .

هەرلەم چوارچێوەیە دا  هەواڵدەریی ڕوسی سپوتنیک  بە گێڕانەوە لە  سەرچاوەیەکی ئاسایشیی ئێراق  باسی  ئەوەی کرد کە هێزی ئاسایشی ئەم وڵاتە بەتەواوەتی فرگەی مووسڵی خستوەتە بن چاوەدێری خۆی  .

هەرلەم حاڵەدا  کاربەدەستانی ئاسایشیی پارێزگەی مووسڵ بە ئاماژەدان بە پووچەڵ کرانەوەی ئۆپراسیۆنی  تەقینەوەی پاڵاوتگەی  نەوتی شەعیبە لە ڕۆژاوای ئەم پارێزگەیە ڕایگەیاند : لە پێوەندی لەگەڵ ئەم پەلامارە دوو کەس لە نێو لۆرییەکی بۆمب ڕێژکراو بوون  کە هێزی ئاسایشی ئەوانیان بەرلە هەرچەشنە هەوڵێک  گرت.

هاوکات  هێزی ئاسایشی ئێراق ڕۆژی پێنج شەممە بە پێشگرتن بە ئۆتۆموبیلیکی هەڵگری  ماددەی تەقینەوە، هەوڵدان بۆ دزەکردنی تیرۆریستان و ئەنجام بوونی ئۆپراسیۆنی تەقینەوە لە کەربەلایان پووچەڵ کردەوە  .

عودەی  خدران فەرمانداری شاری  خالس  سەر بە پارێزگەی دیالە لە ڕۆژهەڵاتی ئێراقیش  وتی لەبەر تەقینەوەی دوو ئۆتۆموبیلی بۆمب ڕێژکراو  لە بنکەی پشکنینی ئاسایشی  ئەم شارە  چوار کەس کوژران و نۆ کەسی دیکەش بریندار بوون  .