ئادار 20, 2017 16:51 Asia/Tehran
  • فراکسیۆنی ئەنجومەنی باڵا لەگەڵ گەڵاڵەی ئاشتی  یەکیەتی هێزە ئێراقیەکان نەیارەتی کرد

لە دووهەمین نەیارەتی ئاشکرا لەگەڵ گەڵاڵەی پیشنیار کراوی فراکسیۆنی یەکیەتی هێزەکانی سوننە لە پەرلەمانی ئێراق بۆ ئاشتی نیشتمانی لەم وڵاتە ، فراکسیۆنی ئەلمواتین سەر بە ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی ئێراقیش لەگەڵی نەیارەتی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، دوای نەیارەتی فراکسیۆنی سەدریەکان لە پەرلەمانی ئێراق لەگەڵ گەڵاڵەی پێشنیار کراوی فراکسیۆنی یەکیەتی هێزەکان بۆ ئاشتی نیشتمانی ، فراکسیۆنی ئەلمواتن " سەربە ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی ئێراق بە ڕێبەرایەتی سەیید عەمار حەکیم یش ڕۆژی یەکشەممە لەگەڵی نەیارەتی کرد.حەبیب ئەلترفی " نوێنەری پەرلەمان لە فراکسیۆنی ئەلمواتین لە پریس کۆنفرانسی هەواڵی ئەمڕۆ یەکشەممە وتی کە گەڵاڵەی ئاشتی کە فراکسیۆن یەکیەتی هێزەکانی سوننە ی هێناوەتە ئاراوە ، بڕیکی زۆر داواکاری ناکردەویی وبەدوور لە چاوەڕوانیە. ناوبراو وتی کە گەڵاڵەکانی ئاشتی کە  باڵە جۆربەجۆرکانی سیاسی دیهێننە ئاراوە، دەبێ هاوپێوەندبێت لەگەڵ ڕاستیەکانی ئێراق و توانایی چارەسەرکرانی کێشە وئاڵوزیەکانیان بێت کە وڵات لەگەڵی ڕووبەڕوویە.

ئەلترفی وتیشی کە گەڵاڵەی پێشنیاری یەکیەتی هێزەکان بۆ ئاشتی بە زرۆینەیەک لە داواکاریەکان کە هاتووەتە ئاراوە جیی قەبوڵ نیە وئەگر لەدووی دەستکەوتی زۆرترن ، ڕێگادروستەکەی ئەمە نیە بەڵکۆ قۆناخێک کە ئێستاکە ئێڕاق ، تێیدایە ، پێویستی بە وتووێژی باش ولەبەر چاوگرتنی پێداویستی لایەنەکانی بەرانبەرە.