ئادار 23, 2017 17:30 Asia/Tehran
  • 
ئەمەریکا بەبەهای (22) ملیار دۆلار چەکی به عێراق فرۆشتوە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیادند لەماوەی (12) ساڵی رابردودا بەبەهای (22) ملیار دۆلار چەک و تەقەمەنی و کەرەستەی سەربازییان بە عێراق فرۆشتوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا سەبارەت بە ئاستی هاوکاریی سەربازیی نێوان بەغدا و واشنتۆن رایگەیاند: لە ساڵی (2005)ەوە ئەمەریکا بەبەهای (22) ملیار دۆلار چەکی بە عێراق فرۆشتوە و زۆرینەی بودجەی عێراق بۆ کڕینی چەک بوە کە ئەمەریکا فرۆشیاری یەکەمی چەکە بەو وڵاتە.ئاماژەی بەوەشکردوە؛ حکومەتی عێراق لە ساڵی (2016)دا (36) فڕۆکەی جەنگی جۆری (F-16) و موشەک و تەقەمەنی تایبەتی بەو فڕۆکەیەی لە ئەمەریکا کڕیوە، هەروەها موشەکی جۆری "AIM-9M Sidewiner"و"AGM-65 Maverick" هەروەک (141) دەبابەی جۆری "M1A1" و (24) هەلیکۆپتەری جۆری  "IA407" و نۆ فڕۆکەی گواستنەوەی سەربازیی جۆری "C-130".وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ئاشکرای کردوە؛ لەچوارچێوەی ئەو هاوکارییەدا (300) ئۆتۆمبێلی سەربازی دژە مین و تەقەمەنی جۆری "MRAP" و هەلیکۆپتەری جۆری "OH-58" و موشەکی هاوتزەر بە عێراق فرۆشراوە.

ئەمەریکا جارێکی دیکە پابەندی بونی وڵاتەکەی دوپات کردوەتەوە بە رێککەوتنی هەماهەنگی و ستراتیژی نێوان هەردو وڵات و هاوکاریی کردنی بەردەوامی گەلی عێراق و باشتر کردنی رەوشی ئەمنی و کۆتایی هێنان بە داعش و رێکخراوە تیرۆریستییەکانی دیکە.