ئادار 25, 2017 15:07 Asia/Tehran
  • پێویستیی هاوکاریی وڵاتانی جیهان لەگەڵ عێراق پاش شکست هێنانی تیرۆریستان

وتەبێژی دەوڵەتی عێراق ڕایگەیاند: عێراق ئێستاکە خەریکی شەڕی دژی داعشەو هاوکاریی لەگەڵ وڵاتانی جیهان پاش ڕزگار کرانی سەرزەوییەکانی ئەم وڵاتە لەژێر ڕکێفی چەکدارانی تیرۆریستی داعش پێویستە.

سەغد حەدیسی وتەبێژی دەوڵەتی عێراق شەوی شەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ  هەواڵدەریی سپۆتنیک ڕایگەیاند: عێراق دڵخۆشە بە هاوکارییەکانی لەگەڵ ڕووسیاداو ئەم هاوکارییانەش دەتوانێ لە هەموو بوارەکاندا بێت بەتایبەتی لە بواری ئاسایشتی دا.

حەدیسی وتیشی: ئەوەی وا ئێستاکە عێراق پێویستی پێیەتی پڕچەک کردن و ڕاهێنانی ئاسایشتیانەی هێزەکانی عێراقە. عێراق دەبێ بۆ لەنێو بردنی داعش  هاوکاریی ئاسایشتی و هەواڵگرییانەی لەگەڵ تەواوی وڵاتانی جیهاندا هەبێت و لەم پەیوەندییەدا ڕووسیا دەتوانێ ڕۆڵێکی چالاک بگێڕێت.

ئەمەو لە لایەکی دیکەوە لەشکرییەکی عێراقی شەوی شەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ هەواڵدەریی سپۆتنیک ڕایگەیاند: تاقمی ڕەشەکوژی داعش 23ی کەسی سڤیلی ئێعدام کردووە کە بەنیاز بوون بێنە نێقو ناوچەکانی ژێر دەستەڵاتی هێزەکانی عێراقەوە لە ڕۆژئاوای موسڵ.

کۆمەڵێک لەم کەسانەی وا لە لایەن داعشەوە ئێعدام کراون ژن و منداڵ بوونەو نیازیان وا بووە بچنە یەرموک لە ڕۆژئاوای موسڵ.

بە سەرکەوتنی سوپای عێراق لە تێکهەڵچوونەکانی موسڵ و بەچۆک دا هێنانی تیرۆریستان،چەکدارانی داعش بۆ قەرەبوو کردنەوەی شکستەکانیان و دابەزاندنی ورەی هێزەکانی عێراق دەستیان کردووە بە قەڵاچۆ کردنی خەڵکی سڤیل.