نیسان 23, 2017 17:00 Asia/Tehran
  • بەرپەرچدانەوەی هێرشی تەکفیریەکان لە باشووری

سەرچاوە ئێراقیەکان باسیان کرد لە بەرپەرچدانەوەی هێرشی تەکفیریەکان لە باشووری مووسڵ"ی وڵاتەکەیان و کوژرانی بەرپرسی پەروەردەو فێرکاری ڕێکخراوی تێرۆریستی داعش لە تەلەعفەر ی باکووری ئێراق

 بە گوێرەی ڕاپۆڕتی  بنکەی هەواڵیی ئەلنەهرەین ، ڕائید  شاکر جودەت  سەرۆکی  پولیسی ئێراق ڕایگەیاند هێزەکانی  پولیس لە ناوچەی ئەلعەریج لە باکووری حەمام  ئەلعەلیل  لە باشووری  شاری مووسڵ ، ڕۆژی یەکشەمە توانیان  پەلاماری  تێرۆڕیستانی داعشی  بەرپەرچ بدەنەوە .

 سەرۆکی پۆلیسی  ئێراق  وتیشی  لە ئوپراسیونی  ئەمڕۆی  پولیسی  ئێراق  لە باشووری مووسڵ  چوار داعشی کوژران و تەکفیریە کانی دیکە ش   بەرەو  گوندەکان  و تەپۆڵکەکان  هەڵاتن  . هەروەها  دەزگەی  خەبات بە دژی  تێڕۆڕیزمی  ئێراق  باسی کرد  لە کوژرانی " عەلی ڕەزا مەحموود " بەرپرسی ئەو شتەی  دیوانی پەروەردە و فێرکاری داعش ناودێر کراوە  لە پەلاماری  ئاسمانی هێزە ئێراقیەکان  بۆ سەر  تەلعەفەر   لە ڕۆژئاوای مووسڵ  . لە  هەمان حاڵدا  دامەزراوەی خەبات بە دژی   تێڕۆڕیزمی ئێراق  ئەمڕۆ ڕایگەیاند  داعشیەکان  سێ  کەسی سیڤیلیان   لە گەڕەکی  چاکسازی کشت و کاڵ   لە کەرتی   ڕاستی  مووسڵ  کاتی  هەڵاتن  لە چنگ  ئەو  تاقمە تێرۆڕیستیە  کوشت .   مووسڵ  لە پارێزگای  نەینەوا  لە ژوئەنی   2014 وە   لە چنگی  تاقمی تێرۆڕیستی  داعش بوو   کە  ڕۆژهەڵاتەکەی  لە نیوەکانی   ژانویەی  2017  ڕزگار  کرا   و هێزە   ئێراقیەکان  لە شەڕ بە دژی   تێڕۆڕیستانی  خەریکی  ڕزگار کردنی  ڕۆژئاوای مووسڵن .