نیسان 28, 2017 15:06 Asia/Tehran
  • رزگارکرانی ناوچەی مەتیبیجەی سەربە پارێزگای سەلاحەدینی ئێراق

هێزە ئێراقییەکان پاش کوشتنی دەیان تیرۆریستی داعشی و لەناوبردنی چەکئامێرو کەل و پەلەکانیان لە پارێزگای سەلاحەدین ناوچەی مەتیبیجەیان لەچنگ تیرۆریستان ڕزگار کرد .

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ هەینیی هەواڵدەریی تەسنیم بەگێڕانەو لە میدیا ئێراقییەکان، مەزهەر عزاوی فەرماندەری ئۆپراسیۆنی دیجلە وتی: لەو هەڵمەتەدا زیاتر لە هەشتا تیرۆریستی داعشی کوژران کە لەنێویاندا ژمارێک سەرکردەی باڵای ئەو گرووپە تیرۆریستییەش بەرچاو دەکەوێ.

ناوچەی مەتیبیجە لە ڕۆژهەڵاتی سامەڕا،  لەنێوان پارێزگاکانی دیالە(ڕۆژهەڵات) و سەلاحەدین(باکوری ئێراق) هەڵکەوتووە.

بەقسەی عزاوی ، ناوچەی مەتیبیجە ئێستا خاڵی لە تیرۆریستانی داعشە. ئۆپراسیۆنی بەرفراوانی ڕزگارکرانی ناوچەی مەتیبیجەو ئاواییەکانی دەورووبەری لە چوار میحوەرەوە لەدوو ڕۆژ لەوەپێش(چوارشەممە) دەس پێ کراوە.

مەتیبیجە یەک لەو ناوچانەیە کە گرووپی تیرۆریستیی داعش، بەشی زۆری پەلامارەکانی لەو ناوچە، گەڵاڵەڕێژی و جێ بەجێ دەکرد.