نیسان 29, 2017 12:55 Asia/Tehran
  • جەختکردن لە سەر پێویستی خێرایی دان بە ئازادکرانی حەویجەی ئێراق

بزوتنەوەی "عصایب اهل الحق" ی ئێراق جەختیکرد لە سەر پێویستی خێرایی دان بە ئازادکردنەوەی شاری حەویجە لە پارێزگای کەرکوک (باکووری ئێراق) لە چنگ تاقمی تررۆیستی داعشەوە .

 شاری حەویجە لە باشووری ڕۆژئاوای کەرکوک لە ژوئەنی ٢٠١٤ ەوە تا بەئێستا ، لە ژێر رکێفی تاقمی تررۆیستی داعش دایە و زیاتر لە ١٥٠ هەزار کەسی سیڤیل لەم شارەوە هەڵاتوون بۆکەرکووک .

بە گوێرەی ڕاپۆرتی کۆرد پریس ،" جەواد ئەلتەلیباوی " وتە بیژی بزوتنەوەی "عصایب اهل الحق" بە جەختکردن لە سەر ئەوەی کە شاری حەویجە شۆێنی پەلامارەکانی ترۆریستی لە دژی بیجی ، تەکریت و ناوچەکانی دیکەیە لە پارێزگای سەلاحەدین (باکووری ئێراق) دا وتی ، تا کاتێکە ئەم شارە ئازاد نەکرێت ، پەلامارە ترۆریستییەکان بۆ سەر ئەو ناچە گەلە هەروا دریژەیان دەبێت . وتە بێژی بزوتنەوەی عصایب اهل الحق وتی :تاقمی ترۆریستی داعش لە خەڵکی شاری حەویجە وەکوو قەڵغانی  ینسانی بەرامبەر پەلامارەکانی هێزە ئێراقییەکان کەڵک وەردەگرێت .

ئەندامانی تاقمی ترۆریستی داعش بەر لەوەیش سەری ١٧ سڤیلی ئێراقیان لە شاری حەویجە  لەبەر چاوی خەڵک دا بڕیوە بە تاوانی یارمەتی دان بە هەڵاتنی خەڵک لە ناوچەکانی ژێر رکێفی داعش .

" ڕاکان سەعید ئەلجەبوری" جێگری ئۆستانداری کەرکوک هەندێک لەمەو بەربە ئاماژە بە وەی کە ئازاد کرانی شاری حەویجە و گردو پەری بە هۆی بەرینایی زۆری ئەو شارەو ناوچەکانی گردو پەری پێویستی بە هێز وکەرەستەی زۆرتر هەیە بەڕاشکاوی وتی ، بۆ ئازادی ئەم ناوچەگەلە ناردنی هێزی زیاتر لە لایەن "حەیدەر عەبادی " سەرۆک وەزیرانی ئێراق پیویستە .