May 30, 2017 14:42 Asia/Tehran
  •  داعش  بەرپرسایەتی تەقینەوە لە ناوچەی کەڕادەی  گرتە ئەستۆ

تاقمی تێڕۆڕیستی داعش بەرپرسایەتی تەقینەوە لە ناوچەی کەڕادەی بەغدای گرتە ئەستۆ .

بە گوێرەی    ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی  مێهر و بە گێڕانەوە  لە ئەلمەیادین  گرووپی تێڕۆڕیستی  داعش  لە بەیاننامەیەکدا  بەرپرسایەتی پەلامار بۆ سەر ناوچەی کەڕادەی  بەغدای گرتە ئەستۆ . سەرچاوەیەک لە پولیسی  ئێراق  باسی کرد لە  تەقینەوەی  تڕوموبیلێکی بۆمب ئاخنکراو لە ناوەندی بەغدای پێتەختی  ئێراق . ئەو  سەرچاوەیە  ڕایگەیاند  کە ئەو تڕوموبیلە  بۆمب ئاخنکراوە شەوی سێشەمە  لە ناوچەی کەڕادە  هەڵکەوتوو  لە ناوەندی بەغدا تەقیەوە. ئەو  تەقینەوەیە  بووە  هۆِی  کوژرانی 11 کەس و بریندار بوونی 47  کەس  دیکە بۆ وێنە چەن  ژن و منداڵ وێڕای  ئەوەی  کە خەسارێکی  زۆر  درا لە ناوەندەکانی  نزیکی  تەقینەوەکە و  ژۆمارێکی  زۆر  لە تڕوموبیلەکانی  شاروومەندانیش  تووشی  ئاگر کەوتنەوە  بوون .   لە هەمان حاڵدا  سەرچاوەیەکی   ئاسایشی   باسی  کرد لە  زۆر کردنی  ڕێ و شوێنی  ئاسایشی  لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی  بەغدا بە دوای تەقینەوەی  کەڕادە . ئەو سەرچاوەیە  هەروەها وتی کە هێزەکانی  ئاسایشی  ڕێ و شوێنی ئاسایشی خویان  توندتر کردووەتەوە .