گه‌مارۆدانی ۳ وه‌زیری داعش له نه‌خۆشخانه‌یه‌کی موسڵ
هێزه‌کانی عێراق ۳ وه‌زیری داعشیان له نه‌خۆشخانه‌ی کۆمار له موسڵ گه‌مارۆ داوه.
به پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ئه‌لعاله‌م، سێ که‌س له فه‌رمانده باڵاکانی داعش که به وه‌زیری گرووپی تیرۆریستی داعش ده‌ناسرێن، له نه‌خۆشخانه‌یه‌ک له لای ڕاستی موسڵ له لایه‌ن هێزه سه‌ربازییه‌کانی عێراقه‌وه گه‌مارۆ دراون.
ته‌له‌ڤیزیۆنی فه‌رمی عێراق له میانه‌ی هه‌واڵێکی به په‌له ڕایگه‌یاند: هێزه‌کانی کاردانه‌وه‌ی خێرا، ۳ وه‌زیری داعشیان گه‌مارۆ داوه.
هێزه ئه‌منییه‌کان هه‌روه‌ها، ژماره‌یه‌کی زۆر له ئه‌ندامانی تیرۆریستی داعش که خۆیان شاردبووه و له حاڵی ڕاکردن بوون ده‌ستگیر کرده‌ووه، ئه‌م تیرۆریستانه خۆیان له ناو ئاواره‌کان حه‌شار دابوو.
شایانی باسه که حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق دوێنێ ڕایگه‌یاند که تاکوو چه‌ند ڕۆژی دیکه هه‌واڵی ئازاد بوونی ته‌واوی موسڵ ڕاده‌گه‌یه‌نن.