حوزه‌یران 25, 2017 13:04 Asia/Tehran
  • وەڵامی هێزە ئێراقییەکان بە گەڵاڵەی فۆرماڵیتەی ئەمریکا سەبارەت بە شەڕی دژ بە داعش

سەرۆک وەزیرانی ئێراق ڕایگەیاند؛ فەرماندەرانی ئەمریکایی کاتی پێویست بۆ بنەبڕ کرانی گرووپی تیرۆریستی داعش لە ئێراقیان بە ١٠ تا ٣٠ ساڵ مەزەندە کردبوو.

ژمارێک لە مێدیاکانی ناوچە بەردەوام وێنە و فیلمیان گرتووە لە یارمەتی گەیاندنی  ئاسمانیی ئەمریکا بە گرووپە تیرۆریستیی داعش لە ئێراقدا، بەڵام ئەمریکاییەکان بە بڕوای خۆیان ئەو بەڵگە جیبڕوایانەیان وەدرۆ خستۆتەوە.

"فردەوس عەوادی" یەکێک لە نوێنەرانی پەرلەمانی ئێراقیش بە ئاماژە بە تەگەرەنانەوەکانی ئەمریکا لە پرۆسەی ڕزگار کردنی موسڵ لە ژێر چنگی گرووپی تیرۆریستیی داعش رایگەیاند؛ هێزە ئەمریکاییەکان جار و بار بە وەبەر پەلاماردانی هێزە سەربازییەکانی ئێراق بە بیانوویی شەڕی دژ بە داعش و تەنانەت بە فڕێدانە خواری باری یارمەتیی لە فڕۆکەوە بۆ داعش، هەوڵ دەدەن ئەم شەڕە لە ئێراقدا زیاتر بخایەنێ.

بە پێی ڕاپۆرتیی ڕۆژی شەممەی هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران؛ "حەیدەر عەبادی" سەرۆک وەزیرانی ئێراق بە ئاماژە بە گەڵاڵەی فورماڵیتەی زاڵ بوون بە سەر تیرۆریزم لە لایەن فەرماندەرانی ئەمریکاییەوە، وتی: هێزە ئێراقییەکان بە درووشمی بنەبڕ کردنی تیرۆریزم و نەچوونە ژێر باری هەرچەشنە وتووێژ و دانوستان  لەگەڵ تیرۆریستان، لە ماوەیەکی کورتدا توانیان گرووپی تیرۆریستی داعش تیا بەرن.

عەبادی بە ئاماژە بەوەی کە تیرۆریستان هەوڵ دەدەن بۆ دووبەرکی و کەلێن نانەوە لە نێو ئێراق هەڵمەتی تیرۆریستی لە هەر ناوچەیەکی ئەم وڵاتە ئەنجام بدەن، وتیشی دوژمن وەوکوو هێزێکی چەکدار نایەتە مەیدانەوە، بەڵکوو بە شێوازێکی ترسنۆکانە لە نێو خەڵکی ئاساییدا تەقینەوە  و هەڵمەتی خۆکوژی ئەنجام دەدات.