ته‌مووز 25, 2017 16:46 Asia/Tehran
  • هۆگریی بەغدا بە ئامادەبوونی سیاسی و سەربازیی ڕوسیا لە ئێراق

نووری مالیکی جێگری سەرۆکی ئێراق لە چاوپێکەوتن لەگەڵ ڤالنتینا ماتۆئینکۆ سەرۆکی ئەنجومەنی فدراسیۆنی ڕوسیا وتی : بەغدا داوای پەرەی ئامادەبوونی سەربازی و سیاسی ڕوسیای کرد لە ئێراق.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕادیۆتەلەفزیۆن، نووری مالیکی  ڕۆژی دووشەممە لە موسکو پێداگری کرد  ئامادەبوونی هاوکاتی سیاسی و سەربازیی  ڕوسیا لە ئێراق  ئەگەری دەسڕاگەیشتن بە  هاوسەنگی  دەستەبەر دەکات کە ئەم پرسە بە قازانجی ناوچە دەبێت.

جێگری سەرۆکی ئێراق ڕۆژی  دووشەمە هەروەها  لە دیدار لەگەڵ سێرگێئی لاورۆڤ  وەزیری دەرەوەی ڕوسیا، پێداگری کرد لەسەر پەرەی هاوکارییەکانی بەغدا لەگەڵ موسکو  لەبواری بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم لە ناوچەدا  .