ئاب 17, 2017 10:37 Asia/Tehran
  • دەیان هەزار سەربازی ئێراقی لە پشتی دیوارەکانی تەلعەفەر چاوەڕێ یدەسپێبوونی ئۆپەراسیۆنن

دوابەدوای قسەکانی "حەیدەر عەبادی" سەرۆک وەزیرانی ئێراق سەبارەت بە نزیک بوونەوەی کاتی رزگار کرانی شاری تەلعەفەر لە ڕۆژاوای موسڵ لە ژێر چنگی تیرۆریستانی داعش، ٣٥ هەزار هێزی سەربازیی ئێراقی لە پشتی دیوارەکانی ئەم شارەدا سەقامگیر بوونە.

"نەسروڵڵا فەتحوڵڵا" یەکێک لە ئەفسەرانی هێزەکانی دژە تیرۆری ئێراق لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەریی ئیرنا بە ئاماژە بەوەی کە هێزە سەربازییەکانی ئێراق چاوەڕیی کاژێر سفر بۆ دەست پێ کردنی ئۆپەراسیۆنی سەندنەوەی تەلعەفەر لە پارێزگەی نەینەوادان، وتیشی: ، ئۆپەراسیۆنی بەرایی سوپای ئێراق بە پەلاماری ئاسمانیی فڕۆکە جەنگییەکان بۆ سەر بنکە و مەتەرێزی تیرۆریستانی داعش لەم شارەدا دەست پێ بووە تا پاش تێکشکاندنی هێز و توانای تیرۆریستان، شاری تەلعەفەر بە تەواوەتی لە بوونی تیرۆریستان بسڕنەوە.

"نەسروڵڵا فەتحڵڵا" وتیشی: گەورەترین نیگەرانیی هێزە ئێراقییەکان کەڵک وەرگرتنی داعش لە ژنان و منداڵان وەکوو قەڵغانی مرۆییە، لەبەر ئەوەی کە لە هەموو شەڕەکانیاندا ئەم تاکتیکە بەکار دەهننن.

"یەحیا زوبەیدی" وتە بێژی سەرکردایەتیی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی ئێراقیش باسی ئامادەیی هێزە ئێراقییەکان بۆ دەسپێکردنی ئۆپەراسیۆنی رزگار کردنی شاری تەلعەفەر لە دەستی گرووپی تیرۆریستیی داعشی کرد و وڕایگەیاند: پەلاماری پێشدەستانە و تاقەتپڕوکێن دژبە تیرۆریستانی داعش لە تەلعەفەر بریتی لە وەبەر پەلاماردانی بنکەکانی فەرماندەرێتی و کۆبوونەوەی تیرۆریستاندا دەست پێ بووە.

ناوەندەکانی سەقامگیر بونی تیرۆریستان لە شاری تەلعەفەرلە هەفتەی ڕابردوودا پتر لە ٥٠ جار وەبەر پەلاماری ئاسمانی کەوت.